سەلەفیەکان نامۆن بە کۆمەڵگا بەڵام ئێوە تاڕادەیەکی زۆر نامۆن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام !!

سەلەفیەکان نامۆن بە کۆمەڵگا بەڵام ئێوە تاڕادەیەکی زۆر نامۆن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام !! 
...................
بەڵی زۆر ڕاستە سەلەفیەکان نامۆن بەکۆمەڵگا چونکە ئیسلامە حەقیقیەکەیان لایە وە بەڵگەی ئەوەش بریتیە لە وتەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کاتیک دەفەرمووێت : ( ئیسلام بەنامۆیی دەستی پێکرد و وە نامۆش دەبێتەوە )
ئەوە نامۆبونەیان لە سەردەمی کۆتایی دونیادا بریتیە لە یەکێک لە بەڵگەکانی حەق بونیان .
بەڵام جەنابتان بەهۆی گومڕابونتانەوە و دورکەوتنەوەتان لەو ئیسلامە رەسنەی کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم باسی کرد تاڕادەیکی زۆر نامۆبونتان پێوە نەماوە ئەمەش یەکێەکە لە بەڵگەکانی گومڕابونتان و دورکەوتنەوەتان لە ئیسلامی رەسەن .

وە دورکەوتنەوەی ئێوە لە ئیسلامی رەسەن تەنها لە [جل و بەرگ و سیمادا] نیە ، بەڵکو لە کۆمەڵیک بواری زۆردا نامۆن بە بنەما شەرعیەکان وەکو : 
١- [ ئێوە نامۆن بە بیرو باوەڕی ڕاستی ئیسلامەتی ] .
٢- [ ئێوە نامۆن بە ڕێبازی پاکی ئیسلامەتی ].
٣- [ ئێوە نامۆن بە شێوازی دروستی ئیسلامەتی ] .
٤- [ ئێوە نامۆن بە جلو بەرگی دروستی ئیسلامەتی ] .
٥- [ ئێوە نامۆن بە سەر و سیمای دروستی ئیسلامەتی ] .
٦- [ ئێوە نامۆن بە ئاکار و رەوشتی دروستی ئیسلامەتی ] .  
............
بۆیە ئێمە سوپاسی خوا دەکەین کە نامۆین بە هەموو : 
١- [ بیروباوەڕیک جگە لە بیرو باوەڕی دروستی ئیسلام ] 
٢- [ بە هەموو ڕیبازێک جگە لە ڕیبازی دروستی ئیسلام ] 
٣- [ بەهەموو شێوازێک جگە لە شێوازی ئاینی پیرۆزی ئیسلام]
٤- [ بەهەموو جل و بەرگێکی رێگە پێنەدراو لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ]. 
٥- [ بەهەموو سەروسیمایەکی رێگە پێنەدراو لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ]. 
٦- [ بەهەموو بە ئاکار و رەوشتێک جگە لە ئاکار و رەوشتی دروستی ئیسلامەتی] 
......................

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان