ئەوانەی تانە دەدەن لە زانایان ، دەعوەکەیان لەناو دەچێت و زانایانیش هەر دەمێنن

ئەوانەی تانە دەدەن لە زانایان ، دەعوەکەیان لەناو دەچێت و زانایانیش هەر دەمێنن

....
چڵە پۆپی دژیەکی بریتیە لەوەی کە :
ئینکاری بکەیت لە قسەكردن بە فێرخوازان و بانگخوازان
لە هەمانکاتیشدا ڕازی بیت بە تانەدان له پێشەوایان و گەورە زانایان .

بۆیە ئەو کەسانەی کە سەری زمان و بنی زمانیان بووە بە باسی (ئەدەب و ڕێز و زانینی فەزڵی خاوەن فەزڵ ..... ) لە هەمان کاتدا بوونەتە حەربێک لەسەر پێشەوایان و گەورە زانایانی ئەهلی سونە .

ئەمە بانگەشە نیە بۆ ڕێگادان بە بێ ڕێزی بەرامبەر فێرخوازان و بانگخوازان .

بەڵکو ئینکاری کردنە لە ئەم :
بێ ئەدەبی و بێڕێزیەی کە دەکرێت بەرامبەر زانایانی گەورەی ئوممەت .
تۆمەتبار کردنیان بەوەی کە ئەمانە لەناو ڕێبازی پیسی ئیخوان بوونە و ئەم بۆچوونە بۆگەنەیان لە فیکر و مێشکدا ماوە .

لەکاتێکدا ئەگەر هەمان پێوەر دابنرێت بۆ فێرخوازان و بانگخوازانی دیکە ئەوە ڕازی نابن .
ئەمەش چڵەپۆپی دژیەکیە
پەنا بەخوا دەگرین لەوەی کە بگەین بە ئەو ئاستە نزمە .

پێشەوای ئەهلی سوونە شێخ مقبل الوادعی بەڕەحمەت بێت دەفەرمێت : ئەوانەی تانە دەدەن لە زانایان ، دەعوەکەیان لەناو دەچێت و زانایانیش هەر دەمێنن .

شێخ سلیمان الرحیلی خوای گەورە بیپارێزێت دەفەرمووێت : یەکێک لە مامۆستاکانم پێیی فەمووم : ئەی سلیمان ڕازی مەبە بەوەی کە لە ئاژەڵەکان پلەت نزم تر بێت .
منیش ووتم : چۆن ؟
فەرمووی : وریای ئەوەبە کە تانە بدەیت لەیەکێک لەو زانایانەی کە شیاتیان بۆ دراوە بەوەی لەسەر خێر و سوونەتن چونکە لە چەندین فەرموودەدا هاتووە کە هەندێک لە ئاژەڵ و گیانداران دووعا و پاڕانەوە دەکەن بۆ زانایان بۆیە ئەگەر قسەیان پێ بڵێیت ئەوا پلەیەکت بۆخۆت هەڵبژاردووە کەلە پلەی ئاژەڵان نزم ترە .
.....
ئەمە واتای وتەی شێخ سلیمانە نەوەک دەقا ودەق

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان