وریای ستەم کردن بن
وریای ستەم کردن بن
.........لە جابرەوە خوای لی ڕازی بێت کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : اتَّقوا الظلم؛ فإنَّ الظلم ظلمات يوم القيامة (1)
واتا : وریای ستەم کردن بن چونکە بەڕاستی ستەم کردن لە دونیا تاریکی ڕۆژی دواییە .
وەستەم کردنیش بریتیە لە : دانانی شتێک لە جیگایەک کە شایستەی نەبێت .
وەستەمیش سێ جۆرە :
یەکەم : ستەمی مرۆڤ بەرامبەر پەروەردگاری ئەویش بە هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان .
دووەم : ستەمی مرۆڤ لە نەفسی خۆی بەتاوان و سەرپێچی خوای پەروەردگار .
سێ یەم : ستەمی مرۆڤ لە کەسانی بەرامبەری جا لە :
١- پارە و سامانیان بێت
٢- یان شەرەف و کەرامەتیان
٣-یان لە خوێنیان .
......
(1)رواه مسلم :2578
تعليقات