با بەرچاو ڕۆشن بین بە بابەتی تەکفیر

با بەرچاو ڕۆشن بین بە بابەتی تەکفیر 
.....
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد : 
یەکێک لە ئەو بابەتانەی کە لەم لەم ماوەیەدا سەری هەڵداوەتەوە بریتیە لەبابەتی [تەکفیر و حكم بغير ما أنزل الله] كە گەورە زانایانی ئەهلی سوونە پێی دەڵێن : [مشكلة العصر].  
وەکو ڕونیشە ئەم بابەتە بابەتێکی ترسناک و مەترسی دارە و دەرهاویشتەکانی لەسەر دین و ژین و لەسەر تاک و کۆمەڵگا زۆر ترسناکە .
بۆیە بەیارمەتی پەروەردگار وەکو بەرچاو ڕونیەک و یارمەتیدانیک بۆ ئازیزانم هەندێک لە سەرچاوەگرنگەکانم ئاماژە پێکردووە کە لەلایەن زانایان و بانگخوازانی ئەهلی سوونەوە نوسراوە بەهیوای ئەوەی سودی هەبێن . 
یەکەم : کتێبی [المحكم و المتشابه في التكفير و الجهاد]
لە گرنگ ترین ئەو کتێبانەی کە لەم بوارەدا نوسرابێت بریتیە لە کتێبی : [المحكم و المتشابه في التكفير و الجهاد ] کە لەلایەن زانای بەڕێز شێخی دکتۆر [محمد بن عمر بازمول]ەوە نوسراوە و کتێبێکی تا بڵێیت بەهێزە لەم بوارەدا . 
وە کتێبەکەی دابەش کردووە بۆ دوو بەش : بەشێکی سەبارەت بە تەکفیر و بەشێکی سەبارەت بە جیهاد . 
وە بەشێوازێکی جوان بابەتەکەی داڕشتووە چونکە متشابه دێنێت لەبابەتەکە و پاشان بە محکم وەڵامی دەداتەوە .
ئەوەش لینکی کتێبەکەیە :



دووەم : کتێبی [فتنة التكفير]
لە گرنگ ترین ئەو کتێبانەی کە لەم بوارەدا نوسرابێت بریتیە لە کتێبی : [فتنة التكفير ] کە لەلایەن زانای بەڕێز و پێشەوای ئەهلی سونەت شێخی [محمد ناصر الدین الألبانی]ەوە نوسراوە و کتێبێکی تا بڵێیت بەسوودە لەم بوارەدا . 
پاشان گرنگی کتێبەکە لەوە ڕوون دەبێتەوە کە پێشەوا[ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز ]پێدا چوونەتەوە و وەسف و سەنای کردووە . 
پاشان پێشەوا [محمد بن صالح العثیمین ]بەڕەحمەت بێت : تەعیلقی لەسەر ئەم پەرتووکە داوە . 
دەتوانین تاڕادەیەک بڵێین ئەم پەرتووکە بۆچوونی ئەم سێ گەورە پێشەوایەی ئەهلی سونەیە سەبارەت بە بابەتی تەکفیر .
ئەمەش لێنکی بابەتەکەیە :
https://ar.islamway.net/book/947/فتنة-التكفير
وە ئەگەر لەگەڵیدا بابەتی : [التحرير في مسألة التكفير]ی پێشەوا [محمد بن صالح العثیمین ]بەڕەحمەت بێت بخوێنرێتەوە ئەوا زۆر بەسوود دەبێت .

سێیەم : [تفصيل العلامة الفوزان في حكم من حكم بغير ما أنزل الرحمن ] 
لە گرنگ ترین ئەو بابەتتانەی کە لەم بوارەدا نوسرابێت بریتیە لە پەرتووکی : [تفصيل العلامة الفوزان في حكم من حكم بغير ما أنزل الرحمن] کە کۆکراوەیەکە لە وتەکانی زانای بەڕێز و پێشەوای ئەهلی سونەت شێخی دکتۆر [صالح بن فوزان الفوزان]. 
گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە کە شێخ فوزان خۆی پێیدا چوتەوە و پێشەکی بۆ نوسیوە .

چوارەم : کتێبی [شرح أصول وضوابط في التكفير] 
يەکێک لە کتێبەگرنگەکان لەئەم بابەتەدا بریتیە لە کتێبی [شرح أصول وضوابط في التكفيرللشيخ عبد الطيف آل الشيخ] كەلەلایەن زانای بەڕێز شێخ [محمد عمر بازمول]ەوە شەرح کراوە . 
ئەم کتێبە بابەتێکی زۆر بەنرخە لە بوارەکەی خۆیدا چونکە لە بنچینەدا زانای پایەبەرز [شێخ عبد الطيف آل الشيخ] لەوەڵامی کەسانی توندڕەودا دای ناوە . 
و پاشان شیخ محمد بازمول خوا بیپارێزت کەسێکی شارەزا و بەتوانایە لە بواری وەڵامدانەوەی کەسانەی خوارج و تەکفیری سەردەم و چەندین پەرتووکی بەنرخی لەوبورادا هەیە .

پێنجەم : کتێبی [الحكم بغير ما انزل الله : مناقشة تأصيلية علمية هادئة] 
يەکێک لە کتێبەگرنگەکان لەئەم بابەتەدا بریتیە لە کتێبی [الحكم بغير ما انزل الله : مناقشة تأصيلية علمية هادئة] کە لەلایەن شێخ [بندر بن نايف العتيبي ] ەوە نوسراوە و کتێبێکی زۆر نایاب و بەسوودە لە بواری خۆیدا .و زانای بەڕێز [محمد ين حسن ين عبد الرحمن آل الشيخ ] پێیدا چوەتەوە کە ئەندامی دەستەی گەورە زانایانە .
کە تیایدا نوسەر باسی جۆرەکانی [ حکم بغیر ما أنزل الله ]ی کردووە بە تەفصیلی و پشت ئەستوری کردووە بە وتەی زانایانی ئەهلی سونە لە کۆن و تازەدا .

شەشەم : کتێبی [وجادلهم بالتي هي أحسن ] 
پاشان کتێبی : [وجادلهم بالتي هي أحسن] کە لەلایەن شێخ [بندر بن نايف العتيبي ] ەوە نوسراوە و کتێبێکی زۆر نایاب و بەسوودە لە بواری خۆیدا . 
كە نووسەر زۆر بەجوانی موناقشەی 18 بابەتی کردووە سەبارەت بە دەسەڵات داران و وەڵامی گومانی توندڕەوانی داوەتەوە .
حەوتەم : کتێبی [براءة السلفيين من منهج الخوارج التكفيريين]
يەکێک لە کتێبەگرنگەکان لەئەم بابەتەدا بریتیە لە کتێبی [براءة السلفيين من منهج الخوارج التكفيريين] كەلەلایەن زانای بەڕێز شێخ [محمد عمر بازمول] ەوە نوسراوە.
ئەم کتێبە کە لە دوو بەرگ پێک دێت کۆکراوەی چەند کتێبێکی زۆر بەنرخە لەو بارەیەوە : 
1)    المحکم والتشابه فی التکفیر والجهاد .
2)     التکفیر وضوابطه .
3)    بیرق الأمة فی القضایا المهمة .
4)    الولاء والبراء .
5)    الرد على کتب مشبوهة .
6)    کواشف أسألة التکفیر . 
7)    ئەم کتێبە پێویستە هەموو کەسێک بیخوێنیتەوە بۆ خۆ پاراستن لەشەڕی فیکر و بۆچوونی خوارج و تەکفیریەکان .

هەشتەم : کتێبی : [فتاوى علماء الأمة فيمن حكم بغير ما أنزل الله من الأئمة ]
یەکێکی دیکە لە کتێبە گرنگە بریتیە لە کتێبی : [فتاوى علماء الأمة فيمن حكم بغير ما أنزل الله من الأئمة ] کە لەلایەن : [مليحان بن مرهج الفايد العوفي] ەوە نوسراوە. 
گرنگی ئەم پەرتووکە لەوەدایە کە خوێنەر بەرچاو ڕۆش دەکات بە وتەی زانایان سەبارەت بە بابەتی [ حکم بغیر ما أنزل الله ] وە زانای بەڕیز [أحمد بن يحيى النجمي] ستایشی ئەم کتێبەی کردووە .

والحمد لله رب العالمین . 









تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

سەبڕین بەدەستی چەپ ....

هەندێک لە سەرپێچی و خراپەکانی ( تەقەی خۆشی )

تغيير جميل