له‌نوێژى جه‌ماعه‌تى ماڵه‌وه‌دا پياوان و ئافره‌تان چۆن ده‌وه‌ستن
له‌نوێژى جه‌ماعه‌تى ماڵه‌وه‌دا پياوان و ئافره‌تان چۆن ده‌وه‌ستن
...
نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌ماله‌وه‌دا
له‌چه‌ند حاڵه‌تێك به‌ده‌ر نيه :
1- ئه‌گه‌ر دوو كه‌س بوون
ئه‌وا پێشنوێژ ده‌وستێت و كه‌سه‌كه‌ى ديكه‌ش له‌لاى ڕاستيه‌وه .
2- ئه‌گه‌ر دوو كه‌س زياتر
بن ئه‌وا له پشتى پێشنوێژه‌وه ده‌بن :
3- ئه‌گه‌ر پياوێك و ئافره‌تيك
بوون ئه‌وا پياوه‌كه له پێشه‌وه و ئافره‌ته‌كه‌ش له دواوه‌ى ده‌وه‌ستيت .
4- ئه‌گه‌ر دوو پياو و
ئافره‌تێك بوون ئه‌وا دوو پياوه‌كه له ته‌نيشت يه‌ك ده‌بن و ئافره‌ته‌كه‌ش له دواى
ئه‌وانه‌وه ده‌وه‌ستيت .
5- ئه‌گه‌ر چه‌ند پياو و
ئافره‌تێك بوون ئه‌وا پياوه‌كان له دواى پێشنوێژه‌وه ده‌وستن و ئافره‌تانيش له‌دواى
ڕيزى پياوانه‌وه .
له‌نوێژى جه‌ماعه‌تى ماڵه‌وه‌دا پياوان و ئافره‌تان چۆن ده‌وه‌ستن
نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌ماله‌وه‌دا
له‌چه‌ند حاڵه‌تێك به‌ده‌ر نيه :
1- ئه‌گه‌ر دوو كه‌س بوون ئه‌وا پێشنوێژ ده‌وستێت و كه‌سه‌كه‌ى
ديكه‌ش له‌لاى ڕاستيه‌وه .
له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى ابن عباس كه ده‌فه‌رموويت : (فَقَامَ النَّبِيُّ ﷺ
يُصَلِّي مِنْ اللَّيْلِ، فَقُمْتُ أُصَلِّي مَعَهُ، فَقُمْتُ عَنْ يَسَارِهِ،
فَأَخَذَ بِرَأْسِي وَأَقَامَنِي عَنْ يَمِينِهِ)
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم هه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ى نوێژ بكات
له شه‌ودا ، منيش هه‌ستام نوێژ بكه‌م له‌گه‌ڵيدا له‌لاي چه‌پيه‌وه وه‌ستام ، سه‌رى
گرتم له‌لاى ڕاستى خۆيه‌وه وه‌ستاندمى .
2-
ئه‌گه‌ر دوو كه‌س زياتر بن ئه‌وا له پشتى پێشنوێژه‌وه ده‌بن :
له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى جابرى كوڕي عبدالله كه ده‌فه‌رموويت : ( ثُمَّ جِئْتُ حتَّى
قُمْتُ عن يَسَارِ رَسولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ، فأخَذَ بيَدِي
فأدَارَنِي حتَّى أَقَامَنِي عن يَمِينِهِ، ثُمَّ جَاءَ جَبَّارُ بنُ صَخْرٍ
فَتَوَضَّأَ، ثُمَّ جَاءَ فَقَامَ عن يَسَارِ رَسولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه
وسلَّمَ، فأخَذَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ بيَدَيْنَا جَمِيعًا،
فَدَفَعَنَا حتَّى أَقَامَنَا خَلْفَهُ ) رواه مسلم .
واتا : پاشان من هاتم له‌لاي چه‌پي پێغه‌مبه‌رى خواوه وه‌ستام ،
ده‌ستى گرتم و سوڕاندميه‌وه هه‌تاوه‌كو له‌لاى چه‌پي خۆيه‌وه وه‌ستاندمى ، پاشان
جبارى كوڕى صخر هات و ده‌ست نوێژى گرت و پاشان هات له لاي چه‌پي پێغه‌مبه‌رى
خواوه وه‌ستا و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌ستى گرتين وپاڵى پێوه‌ناين
تاوه‌كو له پشتى خۆيه‌وه وه‌ستاندينى )
3- ئه‌گه‌ر پياوێك و ئافره‌تيك بوون ئه‌وا پياوه‌كه له پێشه‌وه
و ئافره‌ته‌كه‌ش له دواوه‌ى ده‌وه‌ستيت .
ابن رشد حفيد ده‌فه‌رمووێت : (ولا خلاف في أن المرأة الواحدة تصلي خلف
الإمام) واتا : خيلاف نيه له
نێوان زاناياندا كه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئافره‌تيك بوو له پشتى پِێش نوێژه‌وه ده‌وه‌ستێت
.
وه نابێت ئافره‌ت له نوێژى به‌كۆمه‌ڵدا له ته‌نيش پێشنوێژه‌كه‌وه
بوه‌ستێت ئه‌گه‌ر خێزان ياخودا دايكيشى بێت.
4-
ئه‌گه‌ر دوو پياو و ئافره‌تێك بوون ئه‌وا دوو پياوه‌كه له ته‌نيشت يه‌ك ده‌بن و
ئافره‌ته‌كه‌ش له پشيانه‌وه ده‌وه‌ستيت .
له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌نه‌سي كوڕى مالك : ( أَنَّ رَسُولَ
اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَّى بِهِ وَبِأُمِّهِ أَوْ
خَالَتِهِ قَالَ فَأَقَامَنِي عَنْ يَمِينِهِ وَأَقَامَ الْمَرْأَةَ خَلْفَنَا )رواه مسلم
واتا : (پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پيشنوێژى كردووه بۆ
ئه‌و وله‌گه‌ڵ دايكى يان پورى ، ده‌فه‌رمووێت : منى له‌لاى ڕاستى خۆيه‌وه وه‌ستاند
و ئافره‌ته‌كه‌شى له‌دواى ئێمه‌وه وه‌ستاند) .
5 - ئه‌گه‌ر چه‌ند پياو و ئافره‌تێك بوون ئه‌وا پياوه‌كان له دواى
پێشنوێژه‌وه ده‌وستن و ئافره‌تانيش له‌دواى ڕيزى پياوانه‌وه .
له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌نه‌سي كوڕى مالك كه ده‌فه‌رمووێت : ( فَقَامَ رَسُولُ
اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وَصَفَفْتُ وَالْيَتِيمَ وَرَاءَهُ ،
وَالْعَجُوزُ مِنْ وَرَائِنَا ) متفق عليه .
واتا : پێغه‌مبه‌رى خودا هه‌ستا و من و منداڵه هه‌تيوه‌كه‌ش له
پشتيه‌وه وه‌ستا بووين و پيره‌ژنه‌كه‌ش له پشتى ئێمه‌وه وه‌ستا).
والله أعلم
تعليقات