زەکاتی سەرفترە

هەندێک لە ئەحکامەکانی زەکاتی سەرفترە

ا═•═🌳═•═ا

💎 دەرکردنی زەکاتی سەرفترە واجبە لەسەر هەرکەسێک کە بەزیندووی بچێتە ناو شەوی جەژنەوە بە ، ئینجا یەکسانە کە ئەو کەسە مکلف بێت و عیباداتی لەسەر بێت یان نا ، وە یەکسانە کە عاقڵ بێت یان عاقڵی لەدەست دابێت ،
هەربۆیە دەردەکرێت بۆ : ئەو کەسەی بە هۆی بەتەمەنبوونیەوە عەقڵی لەدەست داوە وە هەروەها ئەو کەسەشی شێت بووە .

💎 کۆرپەلە کە لە سکی دایکی دایە سونەتە زەکاتی سەرفترەی بۆ دەربکرێت ، ئەمەش کاری سەلەف بووە خوای پەوەردگار لێیان ڕازی بێت .

💎 کاتی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە :
باشترینیان بریتیە لە پێش نوێژی جەژن ، ئەگەر نەگونجا ئەوا شەوی جەژن ،
وە دروستیشە پێش بخرێت بۆ ڕۆژێک یان دووڕۆژ پێش جەژن وە لە ئاسارەکاندا نەهاتووە لەوە زیاتر پێش خرابێت ،
دروست نیە دوا بخرێت بۆ دوای نوێژی جەژن ، هەر بۆیە واجبە کە بگەیەنرێت بە فەقیر یان وەکیلەکە پێش نوێژی جەژن ، وە هەرکەسێک دوای بخات بەبێ عوزری شەرعی تاوانبار بووە و واجبە لەسەری دەر بکات وە ئەوەشی صەدەقەیەکی کردووە لە صەدەقەکان .

💎 زەکاتی سەرفترە عیبادەتێکە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرزی کردووە کە بە ئەو خواردنە بدرێت کە دەپێورێت ، وە لە جگە لەوەی فەرزی نەکردووە ، هەر بۆیە واجب و پێویستە بەوە دەربکرێت کە بە ناودەبرێت بە خواردن وە دەپێورێت ، بۆیە ئەگەر بە پارە دەربکرێت ئەوا جێگای خۆی ناگرێت.

💎 زەکاتی سەرفترە یەکێکە لە فەرزکراوەکانی ئاینی ئسیلام ، هەر بۆیە پێویستە لەسەر کەسێ باوەڕدار : گرنگی بدات بە دەرکردنەکەی و ئاسودە و خۆش حاڵ بێت ،
وە پێغەمبەرەکەشمان صلى الله علیه سلم بەخواردن فەرزی کردووە لەسەرمان ، وە خۆشی بە خواردن دەری کرووە ، وە صەحابەکانیش لە سەردەمی ئەودا و لە پاش ئەویش هەر بە خواردن دەریان کردووە لەکاتێکدا پارە بوونی هەبووە و خەڵکیش پێویستیان پێی بووە ، ئایا کەسی باوەڕدار دڵی ئارام دەبێت بە شتیکی جدیکە هەرچەندە فەتوای زۆریش بدرێت ؟!

💎 دیاری کردنی ئەندازەی (صاعی) زانایانی بۆچوونی جیاوازیان دەربارەی هەیە ، کەمترینیت کە من بینیبێتم بریتیە لە : (٢٠٠٠) گرام .
وە زۆرترینی بریتیە لە (٣٠٠٠) گرام .
وە وردترین ئەندازە کە بینی بێتم بریتیە لە نێوان (٢.٤٠٠ گرام) بۆ (٢.٦٠٠ گرام)

💎 دانی پارە بە لایەنێک کە خواردنی پێ بکڕیت و زەکاتی سەرفیترەی پێ دەربکات هیچ کێشەی تێدا نیە ، چونکە لەم بارەدا ئەمانە کراون بە بریکار (وکیل) لە کڕین و دابەشکردنی زەکاتی سەرفترەدا .

💎 ئەگەر وا دابنێن کە موسڵمانێک هەیە نیشتە جێیە لە جێگایەک کە ناتوانێت زەکاتی سەرفترە بە خواردنێکی پێوراو دەربکات ، ئەوا لە حاڵەتەدا کەسانێکی دیکە دەکات بە وەکیل بۆ خۆی بۆ ئەوەی زەکاتی سەفترەکەی بۆ دەربکە ن وڵاتێکدا کە ئەم کارە دەکرێت ، ئەمەش لە رؤژگارەدا ئاسانە .

ا•┈┈•✦•┈┈•ا

نوسینی : شێخی دکتۆر سلیمان الرحیلی (وانەبێژ لە مزگەوتی پێغەمبەری خوا)
لە ڕێگای ئەکاونتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر
وەرگێڕانی : زانا سلیم کەلاری

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان