المشاركات

[ ڕەوشتی چوارەم : گوێگرتن لە قسەی خەڵکی بەبێ ئیزن]

[ ڕەوشتی چوارەم : گوێگرتن لە قسەی خەڵکی بەبێ ئیزن] لە ئیبن عەباسەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفرمووێت : پێغەمبری خوا صلی الله علیه وسلم فەموویەتی : (من تسمع حديث قوم وهم له كارهون صب في ٲذنه الآنك يوم القيامة) [ٲخرجه البخاري ]. واتا : هەرکەسێک هەوڵی گوێگرتن بدات بۆ وتەی کەسانێک کە پێیان ناخۆشە گوێیان لێ بگیریت ئەوا قوڕقۆشمی تواوە دەکرێتە گوێی لەڕۆژی دوایدا . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- گوێگرتن لە قسەی خەڵکی کارێکی ناڕەوا و حەرامە و لەتاوانە گەورەکانە . ۲- ئەم سزایە بۆ کەسێکە هەوڵی گوێگرتن بدات نەوەک دەنگەکە بێت بە گوێیدا.   ۳- ئەم تاوانە بۆ ئەو گوێگرتنانەیە کە خاوەنەکەی پێی ناخۆشە گوێی لێ بگریرێت . ٤-   پێناخۆش بوونی خەڵکی بە دووڕێگا دەزانرێت : ڕاستەوخۆ پێت بڵێن نامانەوێت گوێت لێ بێت یان بەحاڵیانەوە بۆت دەربکەوێت کە پێیان خۆش نیە . ٥- یەکێکی دیکە لەڕێگاکانی گوێگرتن بریتیە لە قسە دەرهێنان بە منداڵان یان دانانی ئامێری دەنگ تۆمار کردن بەبێ ئاگاداری خەڵکی .

[ڕەوشتی سێیەم : درۆکردن لەپێناو پێکەنینی خەڵکی]

[ڕەوشتی سێیەم : درۆکردن لە پێناو پێکەنینی خەڵکی] لە بەهزی کوڕی حەکیمەوە دەکێڕێتەوە لەباوکیەوە لە باپیریەوە دەفەرمووێت : گوێم لە پێعەمبەری خوا بوو صلی الله علیه وسلم دەیفەرموو: «وَيْلٌ لِلَّذِي يُحَدِّثُ بِالحَدِيثِ لِيُضْحِكَ بِهِ القَوْمَ فَيَكْذِب، وَيْلٌُ لَهُ، وَيْلٌ لَهُ» [رواه التِّرمذي (2315),   وحسَّنه الألباني في «صحيح الترمذي» (1885)].   واتا : وەیل بۆ ئەو کەسەی کە قسەدەکات بۆخەڵکی بۆئەوەی پێکەنن و درۆیان بۆ دەکات ، وەیل بۆ ئەو کەسە ، پاشان وەیل بۆ ئەو کەسە . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- درووست نیە بۆ مرۆڤی موسڵمان درۆ بکات لەپێناو پێکەنینی خەڵکی . ۲- سزای قورس دانراوە بۆ ئەو کەسەی ئەم تاوانە دەکات کە ئەویش بریتیە لە وەیل کە شیوێکە لە شیوەکانی دۆزەخ - پەنابەخوا - بەڵکو چەند جارێک ئەم دووعای دووبارە کراوەتەوە لەفەرموودەکەدا.. ۳- ئەگەر ئەم گاڵتە کردنە بریتی بێت لە گاڵتەکردن بە درووشمە ئاینیەکان لەپێناو پێکەننینی خەڵکی -وەکو ئەمڕۆ دەیبین - ئەوە تاوانەکەی گەورە ترە پەنا بەخوا بەڵکو کوفرە. ٤-ئەم فەرموودەیە ڕێگر نیە لە گاڵتەکردنی ئاسایی و دڵ ...

[ڕەوشتی دووەم : جنێودان بەمردووەکان]

[ڕەوشتی دوو ەم : جنێودان بەمردووەکان] دایکە عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (لا تسبوا الٲموات ؛ فٳنهم ٲفضوا ٳلی ما قدموا ) ٲخرجه البخاري . واتا : جنێو بە مردووەکان مەدەن ، چونکە ئەوان گەڕاونەتەوە بۆلای ئەوە کردەوانەی   ئەنجامیان داوە . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- نابێت جنێو بدەین بە مردووەکان چونکە لە ئیسلامدا قەدەغە کراوە .   ۲- وە حیکمەتیش لەم قەدەغەکردنە - والله ٲعلم - بریتیە لە : وەی کە ئەوان گەڕاونەتەوە بۆلای کردەوەکانی خۆیان و پاداشت و سزای وەردەگرن .  وە هەروەها ئەم کارەش دەبێتە هۆی ئازاردانی زیندەکان . ۳-ئەم فەرموودەیە وریاکردنەوەی خەڵکی ناگرێتەوە لەهەڵەی کەسی مردوو کە ئەوهەڵەیەی ببێتە مایەی زیان بۆ دین و ژینی موسڵمانان بەڵکو ئەو کارە پێویستە وحەرام نیە .

[ڕەوشتی یەکەم : خیانەتکاردن لە بەرپرسیارێتی] .

 [ڕەوشتی یەکەم :   خیانەتکاردن لە بەرپرسیارێتی] .     لە مەعقلی کوڕی یەسارەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ﷺ   دەیفەرموو : ( مَا مِنْ عَبْدِ يَسْتَرْعِيهِ اللَّهُ رَعِيَّةً، يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ، وَهُوَ غَاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ، إِلَّا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ ) متفق علیە. واتا : هیچ بەندەیەک نیە خوای پەروەردگار خەڵکانێک بخاتە ژێر دەستیەوە ، پاشان کەمردنی دێت و دەمرێت خیانەتی لە ژێر دەستەکانی کردبێت ئیلا پەروەردگار بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات .   ئەمەش گشتگیرە و هەموو بوارەکان دەگرێتەوە جا ئەو بەپرسیاریەتیە بچووک بێت یان گەورە گشتی بێت یان تایبەتی :   بەرپرسی وڵاتێک بێت و هاوڵاتی هەبێت   یان بەرپرسی قوتابخانەیەک بێت و خوێندکاری هەبێت   یان بەرپرسی مزگەوتێک بێت و نوێژخوێن و فێرخوازی هەبێت . یان بەپرسی خێزانێک بێت و منداڵ و کەسوکاری لەبەر دەست بێت .

کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ لاوان

کۆمەڵێک ئامۆژگاری  بۆ لاوان  نوسینی :    شێخ عبدالرزاق عبدالمحسن البدر وەرگێڕانی  :  زانا سلیم کەلاری بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم ، أما بعد : أيها الشاب الموفق : هذه وصايا أنصحك بها نصيحة محبٍ مشفق ؛ إن أخذت بها كانت موجبةً لنجاتك وسببًا لفلاحك وسعادتك في دنياك وأخراك : ئەی گەنجی ڕینمونی کراو و ئەی برای لاوم : ئەمە کۆمەڵێک سپاردەیە کە ئامۆژگاری تۆی پێدەکەم ، ئامۆژگاری کەسێک ی خۆشەویستی دڵسۆز ، ئەگەر وەری بگریت و کاری پێبکەیت ئەوە دەبێتە مایەی ڕزگاربوونت و هۆکارێک دەبێت بۆ سەرفەرازی و خۆشبەختیت لە دونیا ودواڕۆژتدا :     1-         - عليك -أيها الشاب- أن تعمل على صيانة شبابك وحفظه بأن تتجنب الشرور والفساد بأنواعه مستعينا في ذلك بالله متوكلًا عليه وحده جل في علاه ، وكلَّ باب أو مدخلٍ أو طريقٍ يفضي بك إلى شر أو فساد فاجتنبه واحذره غاية الحذر . ئەی برای لاوم پێویستە لەسەرت کاربکەیت لەسەر پاراستن و پارێزگاری کردن لە گەنجێتی...

هەندێک لە سەرپێچی و خراپەکانی ( تەقەی خۆشی )

هەندێک لە سەرپێچی و خراپەکانی  ( تەقەی خۆشی )  ...................... بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله والصلاە والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم ، أما بعد : بەڕاستی دەبێت مرۆڤی موسڵمان لەکاتی خۆشحاڵ بوون و بێزاربوونی دا پەیوەست بێت بە ڕەوشت و ئاکارە شەرعیەکانەوە و تەنها ئەو کارانە ئەنجام بدات کە لە ئاینی پەروەردگاردا ڕیگا پێدراوە . بۆیە یەکێک لەو کارانەی کە هەندیک لە موسڵمانان دوبارەی دەکەنەوە و بریتیە لە ( تەقەی خۆشی ) . لەڕاستیدا ئەم کارەش لەچەندین ڕووەوە هەڵەو سەرپێچی تێدایە کە بە ئیزنی خوای گەورە ئاماژەی پێدەکەین : v   سەرپێچی یەکەم : ترساندنی موسڵمان . یەکەێک لە ڕوون ترین سەرپێچیەکانی ئەم کارە (تەقەی خۆشی) بریتیە لە ترساندنی موسڵمان کە ئەم کارەش لە ئاینی پیرۆزدا حەرام کراوە و بەسەرپێچی دانراوە ، وەکو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (لَا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يُرَوِّعَ مُسْلِمًا) رواه أبو داود. واتا : حەڵاڵ نیە بۆ هیچ موسڵمانێک کە موسڵمانێکی دیکە بترسێنێت . v   سەرپێچی دووەم : بەفیڕۆدانی پارە و سامان و ئيسراف كردن ....

پاراستنی منداڵان لەکاریگەری چاو

پاراستنی منداڵان لەکاریگەری چاو   پاراستنی منداڵان لەکاریگەری چاو الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : بەڕاستی یەکێک لە نیعمەتەکانی پەروەردگار بەسەر بەندەکانیەوە بریتیە لە منداڵەکانی ، کە چاوی پێیان گەش دەبێتەوە و دڵی پێیان خۆش دەبێت ، بۆیە پێویستە لەسەر باوکان و دایکان پارێزگاری تەواو لە مندالەکانیان بکەن و بیان پارێزن لە هەموو کار و کردەەیەک کە زیانیان پێ دەگەیەنێت ، وە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە زیان بەخشە بە منداڵان بریتیە لە (چاو). بەڕاستی چاو حەقە و کاری گەری هەیە و خورافە نیە و لەم بارەیەشەوە چەندین فەرمودەمان هەیە کە تییدا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم باسی ڕاستی چاومان بۆ دەکات لەوانە : 1-    ( العين حقٌّ، تُدخل الجَملَ القِدرَ، و تُدخل الرجلَ القبر ) . ( [1] ) واتا : چاو حەقە ، وە وشتر دەخاتە مەنجەڵەوە و پیاویش دەخاتە قەبرەوە. 2-    ( استعيذوا بالله تعالى من العين فإن العين حق ) . ( [2] ) .   واتا : پەنا بگرن بەخوای پەروەردگار لە چاوی ، بەڕاستی چاو حەقە . هەر بۆیە یەکێک لەو ئەرکە گرنگانەی لەسەر باوکان و ...