پاراستنی منداڵان لەکاریگەری چاو
پاراستنی منداڵان لەکاریگەری چاو
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما
بعد :
بەڕاستی یەکێک لە
نیعمەتەکانی پەروەردگار بەسەر بەندەکانیەوە بریتیە لە منداڵەکانی ، کە چاوی پێیان
گەش دەبێتەوە و دڵی پێیان خۆش دەبێت ، بۆیە پێویستە لەسەر باوکان و دایکان پارێزگاری
تەواو لە مندالەکانیان بکەن و بیان پارێزن لە هەموو کار و کردەەیەک کە زیانیان پێ
دەگەیەنێت ، وە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە زیان بەخشە بە منداڵان بریتیە لە (چاو).
بەڕاستی چاو حەقە و
کاری گەری هەیە و خورافە نیە و لەم بارەیەشەوە چەندین فەرمودەمان هەیە کە تییدا
پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وسلم
باسی ڕاستی چاومان بۆ دەکات لەوانە :
واتا : چاو حەقە ، وە وشتر دەخاتە مەنجەڵەوە و
پیاویش دەخاتە قەبرەوە.
واتا : پەنا بگرن بەخوای پەروەردگار لە چاوی ،
بەڕاستی چاو حەقە .
هەر
بۆیە یەکێک لەو ئەرکە گرنگانەی لەسەر باوکان و دایکان پێویستە بریتیە لە پاراستنی
منداڵەکانیان لە کاریگەری چاو لەسەریان چوونکە چاو حەقە وەکو لەو فەرموودانەوە
بۆمان ڕوون بوویەوە .
ئەوەی
لێرە مەبەستمە تیشکی بخەمە سەر بریتیە لە یەکێک لە ڕێگاکانی پاراستنی منداڵان لە
کاریگەری چاو ئەویش بریتیە لە وریاکردنەوەی موسڵمانان لە ترسناکی بڵاو کردنەوەی
وێنەی منداڵەکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەڕازاوەیی ، چونکە بەڕاستی ئەمە یەکێک
لە هۆکارەکانە بۆ تووش کردنی منداڵ بە چاو .
ئەمەش
لەبەر چەند هۆکارێک :
1-
کەسانێک هەیە کە
پەروەردگار لەو نیعمەتە بێ بەشی کردوون بە حیکمەتی خۆی ئەوانیش کاتێک منداڵیک
دەبینن بەغیلی و حەسودی پێ دەبەن و چاویان کاری گەری دەبێت لەو منداڵە .
2-
کەسانێکی دیکە هەیە پێ
دەچێت کە منداڵیشی هەبێت بەڵام کاتێک مناداڵەکە بەحوانی و ڕازاوەیی دەبینیت لە
حەسادەتدا چاوی کاری گەری خراپی دەبێت لەسەر منداڵەکە .
3-
کۆمەڵیک لە خەڵکی هەیە
حەسوود نیە بەڵام هەر سەرسام دەبێت بەجوانی منداڵە و چاوی کاری گەری دەبێت لەسەری
چونکە مەرج نیە هەموو چاوپیسیەک هۆکارەکەی حەسادەت بێت بەڵکو هەندیک جار تەنها
سەرسام بوونی بەرامبەرە .
بۆیە
لەبەر ئەم هۆکارە و چەندین هۆکاری دیکەش واباشە باوکان و دایکان خۆیان بپارێزن لە
بڵاو کردنەوەی وێنەی جگەر گۆشەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چونکە ئەوەی لە
پێشینانی باشی ئێمەوە هاتووە بریتی بووە لە شاردنەوەی جوانی منداڵەکانیان لە ترسی
ئەوەی کە بکەونە بەر چاوی خەڵکی نەوەک بیڕازێننەوە بە جوانی ، هەروەکو لەو
ئەثەرێکدا دەگێڕنەوە لە ئیمامی عوسمانەوە رەزای خوای گەورەی لێ بێت : کاتێک بە
کۆڵانەکانی مەدینەدا تێدەپەڕیت منداڵێک دەبینێت کە جوان بووە دەفەرمووێت : (دَسِّمُوا
نُونَتَهُ؛ لِئَلَّا تُصِيبَهُ الْعَيْنُ)
([3])واتا
: ئەو چاڵیەی کە لە چەناگەیدایە ڕەشی بکەن بۆ ئەوەی نەبیت بە چاوەوە .
دەبینیت
هەوڵ دەدات هەندیک لە جوانیەکەی بشارێتەوە بۆ ئەوەی نەبێت بە چاوەوە نەوەک وەکو
خەڵکی ئەمڕۆ بیڕازێنێتەوە و بڵاوی بکاتەوە بەناو خەڵکیدا .
هەروەها
پێشەوا ابن القیم لە کتێبە بەسودەکایدا بابەتی بەجیا کردوەتەوە و ناوی ناوە : (ستر
محاسن من یخاف علیه من العین) واتا: شاردنەوەی جوانی
ئەو کەسەی کە دەترسیت ببێت بەچاوەوە . دواتر باسی ئەو ئەثەرەی پێشوتر دەکات تێیدا
.
هەر
بۆیە پێویستە لەسەر باوکان و دایکان وریایی منداڵەکانیان بن .
بە
هەمان شێوەش ئامۆژگاری پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
بۆ خەڵکی هەبووە کاتێک شتیک دەبینن و پێی سەرسام دەبن وەکو لە فەرموودەیەکی صحیحدا
هاتووە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
دەفەرمووێت : ( إذا رأى أحدكم من نفسه أو ماله أو من
أخيه ما يعجبه فليدع له بالبركة فٍان العين حق )([4]) واتا : ئەگەر
یەکێک لە ئێوە شتێکی بینی کە سەرسامی دەکات لە خودی خۆی بێت یاخود لە
ماڵەکەی یاخود لە براکەی ، ئەوا با دوعای بەرەکەتی بۆ بکات چونکە بەڕاستی چاو حەقە
.
هەر بۆیە کاتێک یەکێک
لە ئێمە شتێک دەبینێت و پێی سەسام دەبیت پێویستە بڵێین : (
تبارک الله ) .
داواکارم لە پەروەردگار
هەموو موسڵمانان بپاریزێت لە چاو و کاری گەری خراپی .
وصلى
الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .
زانا سلیم کەلاری
١- ٩-٢٠١٨
شەوی شەمە .
تعليقات