المشاركات

ئايا نەورۆز جه‌ژنى کورد و موسڵمانانه‌ ؟!

ئايا نەورۆز جه‌ژنى کورد و موسڵمانان ه‌ ؟! .... الحمد لله وصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : لەم ڕۆژگارەدا بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی بەناوی نەتەوایەتیەوە پارێزگاری لە نەورۆز دەکرێت و لکێنراوە بە گەلی کوردەوە   و موسڵمانانەوە ، بۆ ڕونكردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ پێويسته‌ له‌ڕوانگه‌ى كورد و ئيسلامه‌وه‌ قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين سه‌ره‌تا وش ه‌ى نه‌ورۆز ، وشه‌يه‌كى فارسيه‌ و به‌واتاى : ڕۆژي نوێ دێت وه‌كو شارازايان باسي ده‌كه‌ن . وه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌صڵ و بنچينه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌ و ناوه‌كانى و بڵاو بونه‌وه‌ى له‌ناو گه‌لاندا قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين ئه‌وا كاتى زۆرى ده‌وێت چونكه‌ ئەم بۆنیەیە كه‌ ناو نراوه‌ به‌ [ جه‌ژنى نه‌ورۆز ] چەندین گەلی ناوچەکە خۆیان بە خاوەنی دەزانن و ڕاجیایەکی زۆر هەیە کێ خاوەنیەتی : [گەلانی ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و میسریە کۆنەکان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ عه‌ره‌ب و پاشان گه‌لى کوردیش ] هەر یەکەی خۆی بەخاوەنی دەزانێت .    به‌ڵام ئێمه‌ به‌كورتى باسى وته‌ى هه‌ندێك له‌ شاره‌زايانى كورد ده‌كه‌ين له‌سه‌رى : یەکەم : پەیوەندی نەورۆز بە گەلی ک...

له‌نوێژى جه‌ماعه‌تى ماڵه‌وه‌دا پياوان و ئافره‌تان چۆن ده‌وه‌ستن

له‌نوێژى جه‌ماعه‌تى ماڵه‌وه‌دا پياوان و ئافره‌تان چۆن ده‌وه‌ستن ... نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌ماله‌وه‌دا له‌چه‌ند حاڵه‌تێك به‌ده‌ر نيه‌ : 1-       ئه‌گه‌ر دوو كه‌س بوون ئه‌وا پێشنوێژ ده‌وستێت و كه‌سه‌كه‌ى ديكه‌ش له‌لاى ڕاستيه‌وه‌ . 2-       ئه‌گه‌ر دوو كه‌س زياتر بن ئه‌وا له‌ پشتى پێشنوێژه‌وه‌ ده‌بن : 3-       ئه‌گه‌ر پياوێك و ئافره‌تيك بوون ئه‌وا پياوه‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌ دواوه‌ى ده‌وه‌ستيت . 4-       ئه‌گه‌ر دوو پياو و ئافره‌تێك بوون ئه‌وا دوو پياوه‌كه‌ له‌ ته‌نيشت يه‌ك ده‌بن و ئافره‌ته‌كه‌ش له‌ دواى ئه‌وانه‌وه‌ ده‌وه‌ستيت . 5-       ئه‌گه‌ر چه‌ند پياو و ئافره‌تێك بوون ئه‌وا پياوه‌كان له‌ دواى پێشنوێژه‌وه‌ ده‌وستن و ئافره‌تانيش له‌دواى ڕيزى پياوانه‌وه‌‌ . له‌نوێژى جه‌ماعه‌تى ماڵه‌وه‌دا پياوان و ئافره‌تان چۆن ده‌وه‌ستن نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌ماله‌وه‌دا له‌چه‌ند حاڵه‌تێك به‌ده‌ر نيه‌ : 1- ئه‌گه‌ر دوو كه‌س بوون ئه‌وا پێشنوێژ ده‌وس...

دیاردەی بەخێوکردنی سەگ

دیاردەی بەخێوکردنی سەگ  ..... الحمد لله و الصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد :  دیاردەیەکی ناشرین هاتووەتە ناو موسڵمانە لە ئەنجامی چاولێکەریان بۆ بێباوەڕان ئەویش بریتیە لە دیاردەی بەخێوکردنی سەگ ..   بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان حوکمی شەرعی ئەم کارە بزانن ...  لە ئەبوو هڕیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت  دەفەرمووێت :پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی :  ( مَنْ أَمْسَكَ كَلْبًا فَإِنَّهُ يَنْقُصُ كُلَّ يَوْمٍ مِنْ عَمَلِهِ قِيرَاطٌ إِلا كَلْبَ حَرْثٍ أَوْ مَاشِيَةٍ ) .(۱) واتا : هەرکەسێک سەگێک بهێڵێتەوە لای خۆی ئەوا هەموو ڕۆژێک لەکردەوەکانی کەمدەبێتەوە بە ئەندازەی قیراطێک تەنها بۆ سەگی زەراعەت و مڕوماڵات نەبێت ..    تەنانەت لە فەموودەی دیکەدا هەڕەشەی قورس تر هاتووە کە هەر ڕۆژە و دووقیراط کەمدەبێتەوە ...   لە ئەبوو هڕیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت  دەفەرمووێت :پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ( مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ...

هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟ ئەی بۆ باسێکی ئاماده‌كارىه‌كانى سه‌رى ساڵى 2020 ناکەن ؟؟‼️

هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟  ئەی بۆ باسێکی ئاماده‌كارىه‌كانى سه‌رى ساڵى 2020 ناکەن ؟؟‼️ ..... الحمد لله وبعد :  ♦️ ئەی موسڵمانی ژیر و هۆشیار :  🔶 بیرتان دێت کاتێک خەڵکی سەردانی ماڵی پەروەردگار دەکات جا بە مەبەستی بە جێ گەیاندنی فەریزەی حەج بێت یان ئەنجامدانی عەمرە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چی هەرایەکیان نایەوە ؟   🔶 بیرتانە چەن به خەڵکیان وت ئەو پارەی لە حەج و عەمرە سەرفی ئەکەن بیدەن بە فەقیر ؟ 🔶 بیرتانە دەیان وت پارە دان بە فەقیرەکانی کوردستان باشترە لە سەرف کردنی پارە لە وڵاتی سعودیە ؟  ⚫️ بێگومانم لەوەی کە بیرتانە ، بەڵام  🔺 ئایا هیچتان بیستووە دەربارەی ئاماده‌كارىه‌كانى سه‌رى ساڵى 2020 ؟  🔺 ئایا بەچاوی خۆتان نای بینین چەندین کەس لێرەوە سەفەریان کرد بۆ وڵاتانی (ئيمارات ، و فه‌ره‌نسا و وڵاتانى ديكه‌ى ) بۆ بینین و به‌ژدارى كردن له‌ ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ ؟  🔺 ئایا نای بینن چەند پارەی کوردستان دەبرێتەوە دەرەوە و لە ئه‌و وڵاتانه‌ سەرفدەکرێت ؟  🔻 بێگومانم هەموو ئەمانەتان بینیووە ...  🔷 بەڵام ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە هێرشی کە...

کامە جەژنە

وتراوە :  هەر ڕۆژێک پێی وترا جەژن نوێژی لەگەڵ نەبوو ئەوا چاک  بزانە لە جەژنی موسڵمانان نیە .

دوو ڕكاتى كۆتاى ساڵ چيه‌ ؟

دوو ڕكاتى كۆتاى ساڵ چيه‌ ؟ ............. الحمد لله والصلاة والسلم علی رسول الله ، ٲما بعد :   وەکو ڕوونە لەلای موسڵمان کە هەر کردەوەیەک بکرێت و پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم نەی کردبێت ئەوا ڕەتکراوەیە بەسەر خاوەنەکەیدا وەکو لەفەرموودە ڕاست و درووستەکاندا هاتووە .  پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (من عمل عملا لیس علیه ٲمرنا فهو رد). واتا : هەرکەسێک کردەوەیەک بکات و فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەت کراوەیە . وە هەورەها دەفەرمووێت : (كل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة ، وكل ضلالة في النار ) واتا : هەموو داهێنراوێک بیدعەیە ، هەموو بیدعەیەکیش گومڕاییە ، هەموو گومڕایەک لە ئاگر دایە .  یەکێک لە بیدعەکان کە ساڵانە لەکاتی سه‌رى ساڵى زاينيدا دووباره‌ ده‌بيته‌وه‌ بريتيه‌ له‌ دووڕكات نوێژى كۆتاىى ساڵ و سه‌ره‌تاى ساڵ ...  ده‌لێن : ئێمه‌ له‌ كۆتا ساته‌كانى سال نوێژ ده‌كه‌ين و دريژى ده‌كه‌ينه‌وه‌ تاوه‌كو سالى تازه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ساڵه‌كه‌مان به‌ عيباده‌ت به‌ڕى كردبێت و به‌عيباده‌تيش ساڵى نوێمان ده‌ست پێ كردبێت .  ئه‌م كاره‌ بيدعه‌يه‌كى ڕوونه‌ و به‌ڵگه‌ى قورئان و...

لەگاورەکان زیاتر بەرگری لە جەژنەکانیان مەکەن

لەگاورەکان زیاتر بەرگری لە جەژنەکانیان مەکەن  ..... وتەیەک هەیە دەڵێت : (لا تكن ملكيا ٲكثر من ملك) واتا : لە پاشا پاشا تر مەبە .  ئەصڵی ئەمە دەگڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی شۆڕش بەسەر پاشاکانی ئەوروپادا دەکرا ، کەسانێک هەبوون بەرگریان لەپاشا دەکرد لەکاتێکدا خۆی و دار و دەستەکەی بێدەنگ بوو بوو ، بەرگریان لەخۆیان نەدەکرد ، بۆیە خەڵکەکە پێیان وتن : ئێوە هەر هیچ نەبێت وەکو پاشا و داور دەستەکەی ڕەفتار بکەن نەوەک لەوان پاشا تر و دڵسۆز تر بن .  بەکوردی و کورتیەکەی واتا :  شەڕکەر وازی هێناوە ناوبژیوان واز ناهێنێت .  لەلای ئێمەش گاورەکان خۆیان تاقەتی بەرگری کردنیان نەماوە لە باتڵ و پوچیەکەی خۆیان دەڵێن دروو و دەلەسەیە کەچی هەندێک گێلە موسڵمان-لەگەڵ ڕێزمدا کەنابێت موسڵمان گێل بێت- دێن لە تەلەفزیۆنەکانا بەرگری لە جولەکە و گاور و جەژنەکانیان دەکات .  و جەژنە پیرۆزەیان لێ دەکەن و خۆشحاڵی دەردەڕن بە جەژنەکانیان ...