بیدعە هۆکاری هەڵگەڕانەوەیە لەدین ، نەوەک سونەت و سەلەفیەت ......
بیدعە هۆکاری هەڵگەڕانەوەیە لەدین ،
نەوەک سونەت و سەلەفیەت .
.....
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد :
بەڕاستی هەر لەو ساتەوەختەوە پەروەردگار مرۆڤی دروست کردووە ئیتر ناکۆکی و کشمانکێش لە نێوان حەق و باتڵدا درووست بووە ، ئەهلی حەق دڵخۆش بوون و بەبەرنامەکەی خۆیان و بەرگریان لێ کردووە و هەموو شتێکیان لە پێناویدا بەخشیووە .
بەهەمان شێوەش ئەهلی باتڵ کەمتەڕخەمیان نەکردووە لە گومان درووست کردن لەسەر ئەو ڕێگا و ڕێبازەی کە ئەلی حەق نێگر بوونە لەسەری بۆیە هەمیشە هەووڵی ناشرین کردن و بێزاندیان داوە .
جا ئەهلی باتڵ لە ئەهلی بیدەع و ئەهواء بێت یان ئەهلی کوفر و نیفاق لەم بوارەدا ئەسپی خۆیان تاو داوە و هەمیشە ئەهلی بیدەع چەکی ئەهلی کوفرە بوونە بۆ ناشرین کردنی ئیسلامی ڕاستەقینە و شوێنکەوتووەکانی .
وە وەکو ڕوونیشە کە شوێنکەوتوانی ڕاستەقینەی ئەو ئیسلامەتیەی کە پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و هاوەڵانی - رضي الله عنهم - لەسەری بوون لە دێر زەمانە تەنها و تەنها بریتی بوون لە ئەهلی سوونەت و جەماعەت جا بەهەرناوێکەوە بێت کە بەناوبانگ بن وەکو : [ ئەهلی ئەسەر ، ئەهلی حەدیس ، ئەهلی سوونە و جەماعە ، سەلەفیەکان ] یان هەرناوێکی دێکە . وە ڕێبازەکەش بەڕێبازی [سەلەفیەت] ناسراوە .
وەیەکێکی دیکە لەو تۆمەتانەی و قسە پووچانەی بڵاو دەکرێتەوە بریتەیە لەوەی کە :
[سەلەفی بوون هۆکارە بۆ هەڵگەڕانەوە لەدین ] .
یان [ چەق بەستووی و تەنها دەست گرتن بە دەقەکانەوە هۆکاری هەڵگەڕانەوەیە لەدین ]
بەڵام لەبەر نەزانی و نەفامیان یان زۆر زانی و درۆزنیان ئەم قسەیە دەکەن ئەگینا :
= چۆن دەبێت ڕێبازێک کە بریتی بێت لە شوێن کەوتنی قورئانی پیرۆز و فەرموودە شیرینەکان هۆکاری هەڵگەڕانەوە بێت لە دین ؟ !
= چۆن دەبێت ڕێبازێک کە پێغەمبەری خوا پێی فەرمووە : [دووشتم بۆ بەجێ هێشتوون کەدەستی پێوە بگرن هەرگیز گومڕانابن ئەویش کتێبەکانی خوا و سونەتەکی منە ] چۆن دەبێت دەستگرتن پێوەی هۆکاری گومڕا بوون بێت ؟
چۆن دەبێت دەستگرتن بە دەقەوە کە پێغەمبەر فەرمانی پێکردووە هۆکاری هەڵەڕانەوە بێت لەدین و ئاین ؟!
ئایان پێغەمبەری خوا فەمان دەکات بە ڕێگای کوفر و ڕیده دوای ئەوەی ئومەتەکەی باوەڕیان پێ هێنا ؟!
بەڵام ئەم کەسە بیری چووە کە ئەوەی هۆکاری هەڵگەرانەوەی لەئاین بریتیە لە بیدعە و داهێنان لە دیندا و ئەهلی بیدعەش هەر لەدێر زەمانەوە هەڵگەڕانەوە لەنێویاندا بەناوبانگ بووە .
ئەمەش لەبەر ئەوەی بیدعە ڕێگای ئاگرە و خاوەنەکەی بەرەو و ئاگر و تیاچوون دەبات .
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : [ وكل بدعة ضلالة، وكل ضلالة في النار ]
هەرکەسێک بڕوانێتە کتێب و نووسراوەکانی زانایانی گەورەی سەلەف ئەوە دەبینێت کە بەڕوونی باسی ئەوەیان کردووە کە :
یەکەم : بیدعە بەرید و ڕێگای کوفرە .
زایانی سەلەف فەرموویانە ( البدعة بريد الكفر).
واتا : بیدعە و داهێنان لە دیندا بەرید و ڕێگای کوفر و لەدین دەرچوونە .
دووەم : ئەهلی بیدەعیش لە هەموو کەس خێراتر هەڵدەگڕێنەوە لە دین و ئاین .
پێشەوا ئیبن و عەون بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : [ كان محمد بن سيرين - رحمه الله تعالى – يرى أن أسرع الناس ردة أهل الأهواء] . [الإبانة لابن بطة ( 2/431 )]
واتا : محمدی کوڕی سیرن باوەڕی وابووە کە خێرترین کەسانێک کە لە دین هەڵگەڕێنەوە بریتین لە ئەهلی بیدەع و ئەهواء .
وە هەر کەسێیش بیرێک لە واقعی ئەمڕۆ بکاتەوە ئەوا بەچاوی سەری خۆی دەیبنێت کە هەندێک لەو کەسانەی کە لە کەناڵەکانەوە گاڵتە بە ئیسلام دەکەن و گومان لەسەر درووشمەکانی درووست ئایا دووێنێ ئەمانە چی بوون ؟!
وصلی الله وسلم وبارک علی عبده وسولە محمد وعلی آله وصحبه وسلم .
زانا سلیم کەلاری
شەوی سێ شەم
۱۲ - ۱۱ - ۲۰۱۸
تعليقات