ئەو سودەی لە زەوی لەزەمان وەرگرت
ئەو سودەی لە زەوی لەزەمان وەرگرت
...................
١- گەورەیی و بەهێزی دەسەڵات و قودرەتی خوای پەروەردگار .
٢- تاوان باجی هەیە ، وبیرمان دەکەوێتە لە کاتی ناخۆشیدا .
٣- خەڵکی ئێمە موسڵمانە شوکر بۆخوای پەروەردگار بەڵام شەهەوات و خۆشی دونیا مەشغوڵی کردووین و یادی خوای بیر بردوینەتەوە.
٤- لە کاتی ناخۆشیدا تەنها و تەنها بۆ خودا دەبەین دەبا لە خۆشیشدا وا بین و لە خودا غافڵ نەبین .
٥- ئەو کەسانەی هاوار دەکەنە غەیری خوا ، ئێستا هیچ یەکیک لەوانە فریایان دەکەوێت ؟!!
٦- ئەمە زەوی لەرزەی دونیا بوو حاڵمان وا پەرێشان بوو ، ئەی لە رؤژی دوایدا حاڵمان چۆنە بەرامبەر زەوی لەرزەی قیامەت کە خودای پەروەردگار بە مەزن ناوی هێناوە ؟!
٧- ئەوەشمان بیر نەچێت زەوی لەرزە کارەساتی سروشتی یان تورەیی سروشت نیە بەڵکو بەویستی خوای پەروەردگار ڕوو دەدات.
٨- ئەو دونیایەی کە چەند خۆشەویستە لەماڵ و پارە خەلکی هەمووی بەجی هێشت خێرا خۆی دەرباز کرد .
٩- دایک منداڵی خۆی بیر چوو ، وە باوک کوڕی خۆی بیر چوو ئەی لە قیامەت چۆن بیت.
..............
خوای پەوەردگار لە تاوانەکانمان خۆش بێت و بەهۆی تاوانەکانمانەوە لەناومان نەبات
تعليقات