دیاردەی بەخێوکردنی سەگ
دیاردەی بەخێوکردنی سەگ ..... الحمد لله و الصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : دیاردەیەکی ناشرین هاتووەتە ناو موسڵمانە لە ئەنجامی چاولێکەریان بۆ بێباوەڕان ئەویش بریتیە لە دیاردەی بەخێوکردنی سەگ .. بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان حوکمی شەرعی ئەم کارە بزانن ... لە ئەبوو هڕیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت :پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ( مَنْ أَمْسَكَ كَلْبًا فَإِنَّهُ يَنْقُصُ كُلَّ يَوْمٍ مِنْ عَمَلِهِ قِيرَاطٌ إِلا كَلْبَ حَرْثٍ أَوْ مَاشِيَةٍ ) .(۱) واتا : هەرکەسێک سەگێک بهێڵێتەوە لای خۆی ئەوا هەموو ڕۆژێک لەکردەوەکانی کەمدەبێتەوە بە ئەندازەی قیراطێک تەنها بۆ سەگی زەراعەت و مڕوماڵات نەبێت .. تەنانەت لە فەموودەی دیکەدا هەڕەشەی قورس تر هاتووە کە هەر ڕۆژە و دووقیراط کەمدەبێتەوە ... لە ئەبوو هڕیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت :پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ( مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ...