هەڵوێستەیەک لەگەڵ درۆی نیساندا


هەڵوێستەیەک
لەگەڵ
درۆی نیساندا

............................
بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :
برایانی بەڕێز و خۆشەویستم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و لە کاتی هاتنی یەکی نیساندا (يەکی مانگی چوار) بە داخەوە لە ناو ولاتانی موسڵماندا درۆکردن بە دروست دادەنریت و ناوی لیێ دەنرێت :
( درۆی نیسان ) یان (درۆی یەکی نیسان)یان (درۆی سپی) ، وە ئەم کارە کاریکی حەرام و نادروستە ، چونکە خوای پەروەردگار نەهی کردوە لە درۆ کردن وە لەعنەتی کردووە لە درۆزنان وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە چەندین شوێندا نەهی لێکردووین کە درۆ بکەین لەوانە
1)               خوای پەروەردگار دەفەرموویت ( إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَأُوْلئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ) [النحل: 105]
2)               و خوای پەروەردگار فەرمانمان پێدەکات لە گەل راستگۆیان بین : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ) ﴿التوبة: ١١٩﴾
3)               وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: [وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ، فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ، وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ كَذَّابًا ]. ([1]) وە لە چەندین فەرموودەی تردا .
ئەوەی پێم خۆشە ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە کە زانایان دەفەرموون درۆ کردن لەم ڕؤژەدا حەرامە لەبەر دوو هۆکار :
یەکەم : درۆ کردن لە شەرعی خوای پەروەردگاردا حەرام کراوە.وەکو باسمان کرد .
دووەم : درۆ کردن لەم ڕۆژەدا حەرامە چونکە لاسایکردنەوەی دوژمنانی دینی خوای پەوەردگارە لە جولەکە وگاور و کەسانی دیکەی بی باوەر وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسام دەفەرموویت : من تشبه بقوم فهو منهم . واته : هەرکەسێک خۆی بچوێنیت بە هەر قەومێک ئەوە لەوانە .
بۆیە با ئاگادار بین و خۆمان بپارێزین لە درۆ کردن .

v  وە ئەمەش فەتوای زانایانی سەردەم لەسەر درۆی نیسان :
1)               پێشەوا محمد بن صالح العثیمین –بەڕەحمەت بیت-دەفەرموویت :
[وبهذه المناسبة أحذر أخواني المسلمين مما يصنعه بعض السفهاء من كذبة إبريل وأظن أنه قريبٌ هذه الكذبة التي تلقوها عن اليهود والنصارى والمجوس وأصحاب الكفر ثم إن هي مع كونها كذبٌ والكذب محرم شرعاً وكونها تشبهاً بغير المسلمين والتشبه بغير المسلمين محرم وقد قال النبي صلى الله عليه وسلم من تشبه بقومٍ فهو منهم]([2]) واتا : بەم بۆیەوە من برایانی موسڵمانم ئاگادار دەکەمەوە لەوەی کە هەندێک کەسی سەفیه و بیعەقڵ دەیکەن لە درۆی نیسان و گومان وایە کە تای نزیکە ئەو درۆیەی کە وەریان گۆتووە لە جولەکە و گاوەرەکان و مەجوسەکان و کەسانی کافرەوە پاشان لەگەڵ ئەوەشدا کە درۆیە وە درۆش لە ئاینی ئیسلامدا حەرامە ئەوەشی لەگەلە کە خۆچواندنە بە غەیری موسڵمانان وە خۆ چواندیش بە غەیری موسلمانان دروسنت نیە وەکو پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت (من تشبه بقوم فهو منهم )
2)               پێشەوا صالح الفوزان –خوا بیپارێزێت- دەفەرموویت: [ هذه مستوردة من جملة العادات الباطلة وليست من أعمال المسلمين، والكذب لا يجوز لا في إبريل ولا في غيره، الكذب حرام، الكذب على الله، الكذب على رسوله، الكذب على الناس، حرام، كبيرة من كبائر الذنوب، الله حرم الكذب ونهى عنه وتوعد الكاذبين، فلا يجوز الكذب في أي وقت ]. ([3]) واتا :"درۆ کردن دروست نیە ، لە نیسان و لە جگە لەوەش درۆکردن دروست نیە ، درۆ کردن حەرامە ، دروۆ کردن بەناوی خواوە ، وە درۆ کردن بەناوی پێغەمبەری خوا وە ، وە درۆ کردن بەناوی موسڵمانەوە ، حەرامە و دروست نیە ، وە درۆ کردن یەکیکە لە تاوانە گەورەکان خوای پەروەردگار درۆی حەرام کردووە ، وە نەهیشی ڵی کردووە ، وە هەڕەشەشی کردووە لە کەسانی درۆزن .
.............................................






3)               زانای پایەبەرز شيخ محمد هادي المدخلي – خوا بیپارێزێت-  دەفەرموویت : [فهذه الكذبة من هذا الباب أيضا أشد حرمة وذلك لما فيها من الشر العظيم ولما فيها من مشابهة الكفار في هذا الجانب. فالواجب على المسلمين أن يحذروا ذلك أشد الحذر وأن لا يقتدوا بأعداء الله الكفرة.]([4]) واتا : وە ئەم درۆیە لە ئەم جێگاو کاتەدا زیاتر حەرامە ئەمەش بەهۆی ئەوەوە کە خراپەی زیاتری تیا و وە هەروەها بەهۆی ئەوەوە کە لاسایی کردنەوەی بێباوەڕانی تێدایە لە ئەم ڕوانگەیەوە ، وە پێویستە لەسەر موسڵمانان کە ئاگاداری ئەم ئەم کارە بن زۆر زۆر و لاسایی دوژمنانی خوای پەروەردگار پەروەردگار نەکەنەوە لە کافران.
.................................................







4)               زانای پایەبەرز شیخ عبدالرزاق البدر– خوا بیپارێزێت-  دەفەرموویت : [لا يصلح الكذب ..! لا يصلح الكذب وإن قال أعداء الدين أنه يصلح في إبريل في يومٍ منه على وجه المزاح وأنه أبيض،كيـف يليـق بمسلــمٍ عــاقلٍ أن يُصــدِّق هؤلاء؟!! ]([5]) واتا : درۆ ناپەسەند و نەگوننجاوە هەرچەند دوژمنانی دینی ئیسلامیش بڵێن : درۆکردن لە مانگی نیساندا لە یەک ڕؤژیدا ئاساییە لە سەر شیوازی گاڵتە کردن وە ئەوە درۆی سپیە !! چۆن دەبێت و دەگونجێت بۆ موسڵمانی ژیر و عاقڵ ئەوانە بەڕاست بخاتەوە ؟!!.
.......................................
 وصلى الله مسلم وبارك على نبينا محمد 
ئامادەکردنی 
زانا سلیم کەلاری 
٢9 / ٣ / ٢٠١٨



([1]) رواه البخاري (6134) ومسلم 2607
([2])برنامج: (نور على الدَّرب)، الشريط (17-ب).
([3])توجيه عامة الأمة بخصوص كذبة إبريل للشيخ صالح الفوزان حفظه الله تعالى .
([4])حكم ما يسمى بكذبة أبريل للشيخ محمد بن هادي المخلي حفظه الله .
([5]) شرح الأدب المفرد للشيخ عبدالرزاق البدر حفظه الله : ش52

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان