لەسەردەمی بێ ئابڕوویدا بڵاوکردنەوەی وێنەی خێزانەکان بووە بە ئاسایی
لەسەردەمی بێ
ئابڕوویدا
بڵاوکردنەوەی وێنەی
خێزانەکان بووە بە ئاسایی
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره
ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل
فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، أما بعد :
بەڕاستی یەکێک لە گەورە ترین نیعمەتەکانی
پەروەردگار بەسەر ئافرەتانی موسڵمانانەوە بریتیە لە پیاوانێک کە ڕێز و کەرامەت و
حیشمەتیان ببپارێزن لە هەموو شتێک کە بیڕوشێنێت و لەکەداری بکات چونکە پەروەدگار
پیاوانی کردووە بە پارێزگاری کار لە کەسوکار و خیزانەکانیان وە لێپرسینەوەیان لێ
دەکات بەرامبەریان وەکو دەفەرمووێت : ﭐﱡﭐ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ
ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳ ﱠ [التحريم: ٦ ] واتا : ئهی باوهڕداران
خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن له ئاگرێك كه سووتهمهنیهكهی خهڵكی و بهرده
.
هەر بۆیە یەکێک لە ئەرکەکانی پیاوان
بریتیە لە پاراستنی خیزان و ماڵەوەیان .
لە
کاتێکدا پیاوان بەرپرسن لە ماڵەکانی خۆیان و دەبێت بیان پارێزن نەوەک بیان فەوتێین
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ( أَلا كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ
رَعِيَّتِهِ ..... وَالرَّجُلُ رَاعٍ عَلَى أَهْلِ بَيْتِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ
عَنْهُمْ ). ([1]) واتا : بەڕاستی
ئێوە هەمووتان بەرپرسن و وە هەمووشتان پرسیارتان لێ دەکرێت دەربارەی ژێر دەستەکانتان
، .... وە پیاو بەرپرسە و پرسیاری لی دەکرێت سەبارەت لە خێزانی .
بەڵام بە داخەوە ئێستا لەسایەی بڵاو
بوونەوەی و فراوان بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەناو موسڵماناندا ، موسڵمانان تووشی
نەخۆشیەک بوون ئەویش بریتیە لە [( بڵاوکردنەوەی وێنەی خێزان و خوشک و دایک)ــی
خۆیان لە تۆڕەکاندا جا بە دانانی بێت لە سەر ئەکاونتی تایبەتی خۆیان لە فیس بووک و
تویتەر و ڤایبەر یان بڵاوکردنەوە و پۆست کردنی ] واتا لەبەری ئەوەی پیاوان مایەی پاراستنی خێزان و عائیلەی
خۆیان دەبنە هۆکاری تێکچوون خێزان و دروست بوون کێشە و ناکۆکی .
هەر بۆیە بەکورتی باسی هەندێک سەرپێچیەکانی
ئەم دیاردەیە دەکەین :
1-
سەرپێچی فەرمانی خودا و پێغەمبەرە بە داپۆشینی ئافرەتان
و پاراستنیان.
وەکو ڕوونە لەلای هەموو موسڵمانێک کە
خودای پەورەدگار و پێغەمبەرەکەی صلى الله علیه وسلم فەرمانیان کردووە بە ئافرەتان داپۆشراو بن و
جوانیەکانی خۆیان دەرنەخەن بۆ کەسانی نامەحرەم ئەمەش لە چەندین ئایەت و فەرموودەدا
ئاماژەی پێ کراوە ، هەر بۆیە پیاوان پێویستە لەسەریان هاندەری خێزانەکانیان بن بۆ
جێ بەجێ کردتی ئەم فەرمانە نەوەک بەدەستی خۆیان وینەکانیان بڵاو بکەنەوە لە
تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا .
2-
سەرپێچی کردنی داب و نەریتی ئومەتی ئیسلامە کە داپۆشراو
بوون .
بە درێژایی مێژووی ئومەتی ئیسلام ئافرەتان
لە مالەکاندا پارێزرا بوون بە دیار نەدەکەوتن بۆ کەسانی دیکە ئیلا مەگەر بۆ حاڵەتی
پێویست نەبێت بۆیە ئەگەر کەسێک بێت نەوەک تەنها لە ئافرەتان لە ماڵ بهێنێتە دەرەوە
بەڵکو وێنەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکاتەوە بە حیجابی شەرعیشەوە نا !
بەڵکو بەڕووتکراوەیی و بەزاندنی سنوری خوای پەروەردگار .
3-
سەرپێچی کردنی غیرەتی پیاوانە کە پارێزگاری کاری
خێزانەکانی خۆیان بوون .
هەندێک جار بڵاو بوونەوەی و بڵاوکردنەوەی
وێنەی خێزانەکان لەلایەن پیاوانەوە سەردەکێشێت یان جۆرێکە لە جۆرەکانی قەبووڵ
کردنی خراپە لە ماڵ و خیزاندان کە چەندین فەرموودە لەو بارەیەوە هاتووە وە کو
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : :( ثلاثةٌ لا
ينظرُ اللَّهُ عزَّ وجلَّ إليهم يومَ القيامةِ ؛ العاقُّ لوالِدَيهِ ، والمرأةُ
المترجِّلةُ ، والدَّيُّوثُ )([2]) واتا : سێ کەس هەن پەروەردگار سەیریان ناکات لە قیامەتدا
: ئەوەی خراپە لەگەڵ دایک و باوکیدا ، وە ئەو ئافرەتەی خۆی دەشوبهێنێت بە پیاوان ،
وە ئەو پیاوەی (الدیوث)ە . لە پێناسەی ئەم وشەیەدا دەڵێن : بریتیە لە ئەو کەسەی کە
خراپە لە ماڵ و خێزانی قەبوڵ دەکات و بێ دەنگ دەبێت لێی . بەڕاستی ئەم کارەی باسی
دەکەین بەڵایەکی گەورەیە کە مرۆڤ بەدەستی خۆی خێزان و ماڵەوەی پیشانی کەسانی
نامەحرەم بدات و نەیپارێزێت .
4-
هۆکاری درووست بوونی کێشەی کۆمەڵایەتیە .
بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتان لە
تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەندیک جار دەبیت بە ئاسانکاریەک بۆ کەسانی خراپەکار کە بتوانن
بە ئارەزووی خۆیان بەکاری بهینن لە ئەو ئامانجانەدان کە خۆیان دەیانەوێت چونکە
دەتوانرێت لەڕیگای بەرنامەکانی بواری دیزاین و فۆتۆشۆپە چەندین وێنە بگۆڕدرێت وەکو
چەندین نموونە بەردەستە ئەمەش دەبێتە هۆکاری بڵاو بوونەوەی خراپەکاریەکی زۆر و
دەرەنجامێکی تاڵی دەبێت لە دواڕۆژدا بۆ کۆمەلگا و خیزان .
5-
هۆکارێکە بۆ بڵاوکردنەوەی سەیرکردنی ئافرەتان .
یەکێکی دیکە لە خراپەکانی ئەم کارە بریتیە
لەوەی هاوکاری کردنە لەسەر تاوان و سەرپێچی کە بەهۆیەوە نەزەر زۆر دەبێت
پەروەردگارمان دەفەرمووێت : ﭐﱡﭐ ﳁ ﳂ
ﳃ ﳄ ﳅﳆ ﱠ [المائدة:
٢ ] واتا : هاوكاری یهكتری مهكهن لهسهر خراپهو تاوان .
لە کۆتایدا :
لەکۆتایی
باسەکەماندا دوایی باسکردنی ئەو خراپانەی کە دەکەوێتەوە لە بڵاوکردنەوەی وێنەی
ئافرەتان لەفیس بووک ئەوە بە بیر پیاوان دەهینمەوە کە پیاوانی خاوەن غیرەت لەکۆندا
چۆن بوونە بەرامبەر بە خێزانەکانیان ئایە بە ئەم شێوازە ئابڕووبەرەی ئێستا بووە
یان خاوەنی غیرەت بوونە بەرامبەر بە خیزانی خۆیان و پارێزگاریان لی کردووە ، بۆ
ئەم بابەتەش دوو چیرۆک باس دەکەین
([3])
:
v
ئافرەتێک شەکوایەک پێشکەش دەکات بۆ دادوەری ناوچەی (الري) ، دەربارەی ئەوەی
کە مارەیەکەی لەلای مێردەکەیەتی کە (٥٠٠ دینار) ە ، وە مێردەکەشی نکۆڵی ئەوەی
دەکرد کە ئەو پارەی لەسەر بێت ، ئافرەتەکەش شایەتی هێنا بۆ ئەوەی شایەتی بۆ بدەن
لە ئەم کێشەیەدا ، شایەتەکان وتیان : دەمانەوێت دەموو چاوی ئەم ئافرەتە ببینین بۆ
ئەوەی بزانین خێزانەکەی تۆیە یان نا ؟ کاتێک خەریکی ئەمە بوون ، پیاوەکەی دەڵێت :
دەموو چاوی بەدەر مەخەن ، ئافرەتەکە ڕاست دەکات و ئەو پارەی لەلای منە ، بۆ ئەوەی
خێزانی بپارێزێت لەوەی کە سەیری دەموو چاوی بکرێت ، لەو کاتەدا ئافرەتەکەش دەڵێت :
لەبەر ئەوەی مێردەکەم ئەوەی ویست ، گەردنی ئازابێت سەبارەت بە مارەیەکەی من لە
دونیا و قیامەتدا .ئەو دادوەرەی کە ئەم حاڵەتەی بینی وتی : ئەم چیرۆکە دەنوسرێت لە
نێو ڕەوشتە مەزنەکاندا .
v
شێخ بەکر عبدالله أبو زید –بەڕەحمەت بێت- لە پەیامێکیدا
بۆ هاوشێوەی ئەم کەسانە دەفەرمووێت : باشە ئەم مێردانە لەکوێی ئەم ئەعرابیەدان
کاتێک بینی کەسێک سەیری خێزانی دەکات ، خێزانی خۆی تەڵاق دا لەسەر ئەو ئەوەی
کەبینراوە ، کاتێک لۆمە کرا لەسەر ئەو کارە ، شیعرەکە بەناوبانگەکەی وت کە تییدا
دەڵێت :
وأتركُ حُبّها مِن
غيرِ بغضٍ *** وذاكَ لِكَثْرة الشركاءِ فيهِ
إذا وقعَ الذبابُ على طعامٍ *** رفعتُ يدي ونَفْسي تَشْتهيهِ
وتجتنبُ الأسودَ ورودَ ماءٍ *** إذا رأتْ الكلابَ وَلَغنَ فيهِ
إذا وقعَ الذبابُ على طعامٍ *** رفعتُ يدي ونَفْسي تَشْتهيهِ
وتجتنبُ الأسودَ ورودَ ماءٍ *** إذا رأتْ الكلابَ وَلَغنَ فيهِ
واتا : وازدینم لە خۆش ویستنی بەبێ ئەوەی
کە رقم لێی بێت **** ئەوەش لەبەر زۆر بوونی شەریک تێدا
وە ئەگەر مێشولەیەک بەسەر خواردنێکەوە بێت
**** هەردوو دەستم بەرزدەکەوە لە خواردنەکە ئەگەر نەفیشم حەزی لێی بێت .
وە شێر دوورئەکەویتەوە لەوەی بچێت لە
ئاویک بخواتەوە ***** ئەگەر بینی کە سەگەکان دەمیان تێ خستووە .
v
خوێنەری بەڕێز بڕوانە پیاوانی لەسەردەمی ڕێز و شکۆدا و
پاشان بڕوانە پیاوانی سەردەمی ئابرووچوون ، هەر بۆیە دەبێت پیاوان بزانن کە بڵاو
کردنەوەی وێنەی ئافرەتەکانیان لە فەیس بووک و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی دیکە نیشانەی
پێشکەوتن و بەرزبوونەوە نیە لە ڕەوشت و ئەخلاقدا بەڵکو دابەزینە بۆ نزمترین
پلەکانی سەردەمی بێ ئابڕووی و بێشەرمی .
داواكارم
لە خوای پەروەردگار هیدایەتی موسڵمانان بدات و بیان گەڕێنیتەوە بۆ سەر ڕەوشت و ئادابە
جوانەکانی دینەکەی خۆی .
وصلى
الله وسلم وبارک على نبینا محمد و على آله وصحبه وسلم.
زانا
سلیم کەلاری
٢٧-٣-٢٠١٩
شەوی
چوار شەم
تعليقات