المشاركات

له‌گه‌ڵ كتێبي "في ظلال القرآن" دا

له‌گه‌ڵ كتێبي "في ظلال القرآن" دا ................... الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين : به‌ڕاستى ورياكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌ كه‌سانى گومڕا و خراپه‌كاران كارێكى پيويست و گرنگه‌ له‌سه‌ر موسلمانان بۆ ئه‌وه‌ى ئاينى پيرۆزى ئيسلام به‌ پاكى و جوانى خۆي بمێنێته‌وه‌ به‌بێ گۆڕان ... وه‌ پيغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى : (أخوف ما أخاف على أمتي من الأئمة المضلين) واتا : ترسناك ترين شتيك لێتان بترسم بريتيه‌ له‌ پێشه‌وا گومڕاكه‌ره‌كان . حسنى بصرى ده‌ي فه‌رموو : خۆتان ده‌گرنه‌وه‌ له‌ باسكردنى كه‌سانى فاجر و خراپه‌كار ؟!، باسيان بكه‌ن به‌ ئه‌و خراپه‌ى تێياندايه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌لكى وريايان بێت . هه‌ر بۆيه‌ له‌م ڕوانگه‌يه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت وريا كردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌ گومڕاكه‌ران و كتێب و بۆچونه‌كانيان له‌ پێويست ترين كاره‌كانه‌ ... ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كاندا ره‌واج ده‌درێت به‌ كتێبێك به‌ناوى (له‌ سايه‌ي قورئاندا ) يان "في ظلال القرآن" لة نوسيني "سيد قطب...

بێ ئومێدى و گومانى خراپ ‌بردن به‌خودا

بێ ئومێدى و گومانى خراپ ‌بردن به‌په‌روه‌ردگار ................... الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : زۆر جار به‌هۆى قورس بوونى دۆخه‌كانه‌وه‌ مرۆڤه‌كان بي ئوميد ده‌بن له‌ كراوه‌نه‌وه‌ى ده‌رگار ڕه‌مه‌ت په‌روه‌ردگاريان ، به‌ڵام ئه‌م گومانى خراپ بردنه‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى زيان بۆ دين و ژينيان .. چونكه‌ بۆ دينيان تاوانێكى گه‌وره‌يه‌ ، وه‌بۆ ژينيان ده‌سته‌وسانيان ده‌كان له‌ ده‌ست خستنى و هه‌وڵدانى پيويست . ماناى بێ ئومێدى  : ئه‌وپه‌ڕى بێ ئومێد بوون له‌ شتێك ، و به‌دوور دانانى كراوه‌نه‌وه‌ى ده‌رگار ره‌حمه‌ت لێ يه‌وه‌ ... بي ئومێدى له‌ ره‌حمى خوا و ده‌سته‌وسان بوون يه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌ كان چونكه‌ به‌بچوك سه‌يركردنى فراوانى ڕه‌حم و ميهره‌بانى خوايه‌ ... پێشه‌وا ابن حجر ده‌فه‌رمووێت : سوء الظّنّ بالله تعالى والقنوط من رحمته من الكبائر. واتا : گومانى خراپ بردن به‌ خوداى باڵاده‌ست و وبێ ئومێد بوون له‌ ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ى له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانه‌ . جائه‌م بێ ئومێد بوونه‌ش له‌ خۆووه‌ ڕووناكت له‌ مرۆڤه‌كان به‌ڵكۆ كه‌مه‌ڵيك هۆكار ده‌بنه‌ هۆى دروست بوو...

حوكمى بازرگانى به‌ ( پلازماى خوێنـ)ـه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رى توشبوانى كۆرۆنا له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و پاداشتى به‌خشينى خوێن

حوكمى بازرگانى به‌ ( پلازماى خوێنـ)ـه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رى توشبوانى كۆرۆنا له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و پاداشتى به‌خشينى خوێن                                                                                            ئاماده‌كردنى زانا سليم كه‌لارى پێداچونه‌وه‌ى مامۆستا عدنان بارام كه‌لارى الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤايرۆسي (كۆڤيد 19) ناسراو به‌ (كۆرۆناى نوێ) به‌ جيهاندا ، زۆرێك له‌ وڵاتان له‌ هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى ڤاكسين و پێكوته‌يه‌كدان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو چاره‌سه‌رێك به‌ كاربهێنرێت بۆ توو...