حوكمى بازرگانى به ( پلازماى خوێنـ)ـه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى توشبوانى كۆرۆنا له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و پاداشتى به‌خشينى خوێن
حوكمى بازرگانى به
( پلازماى خوێنـ)ـه‌وه
بۆ چاره‌سه‌رى
توشبوانى كۆرۆنا
له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و
پاداشتى به‌خشينى خوێن
ئاماده‌كردنى
زانا سليم كه‌لارى
پێداچونه‌وه‌ى
مامۆستا عدنان بارام
كه‌لارى
الحمد لله والصلاة
والسلام على رسول الله ، أما بعد :
دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى
ڤايرۆسي (كۆڤيد
19) ناسراو به (كۆرۆناى نوێ) به جيهاندا ، زۆرێك
له وڵاتان له هه‌وڵى دۆزينه‌وه‌ى ڤاكسين و پێكوته‌يه‌كدان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو چاره‌سه‌رێك
به كاربهێنرێت بۆ تووشبوان به ئومێدى ئه‌وه‌ى ببێت به هۆكارى چاك بوونه‌وه‌يان
به‌ڵام هه‌وڵه‌كان تاوه‌كو ئێستا ده‌ره‌نجامێكى ئه‌وتۆيان نه‌بووه و هيچ پێكوته‌يه‌ك
نه‌دۆزراوه‌ته‌وه .
به‌ڵام هه‌ندێك له
وڵاتان بيريان له به‌كارهێنانى چاره‌سه‌رێكى كۆن كرده‌وه كه پێشتر به‌كار
هاتووه " له سالی ١٨٩٠ بۆ یەکەم جار دژی
نەخۆشی کۆکەڕەشە بەکارھاتووە و دواتریش لە سالی ١٩١٨ بۆ پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی
بەکارھاتووە، ھەروەھا بۆ ئیبۆلا و جۆرەکانی تری کۆرۆنا بەکارھاتووە بەم دواییانە " ئه‌ويش بريتيه له به‌كار هێنانى پلازماى خوينى
ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشتر چاك بونه‌ته‌وه له‌نه‌خۆشى.
دواتريش وڵاتى چين وه‌كو
يه‌كه‌مين وڵات بيركرده‌وه له به‌كارهێنانى
پلازماى خوێنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له نه‌خۆشى كۆرۆنا چاك بونه‌ته‌وه .
v
سه‌ره‌تا پێوسته بزانين پلازامى خوێن چيه
؟ چۆن كاريگه‌رى ده‌بيت بۆ چاره‌سه‌ر كردن ؟
پلازماى خوێن به ئينگليزى (Blood plasma) : يه‌كێكه له‌پێك هاته‌كانى
خوێن ، كه بريتيه له ئه‌و به‌شه ڕه‌نگ زه‌رده‌ى خوێن كه پڕه له خه‌پله‌كانى
خوين و هۆرمۆنه‌كانى گه‌شه و خانه سوود به‌خشه‌كان .
" خوێن کە شلەیەکی
سوورە لە لەشی مرۆڤدا لە بنەرەتدا لە دوو بەش پێکدێت بەشێکی خانەکانی خوێنن،
بەشەکەی تریشی لە ئاو و پرۆتینە تواوەکان پێک دێت.. کاتێک بە تەکنیکی تاقیگەیی جیا
دەکرێنەوە خانەکان دەنیشن و بەشە شلەکەی لە ئاو‌و و پرۆتینەکە سەرئاودەکەون و
رەنگێکی زەردی ھەیە ، یەکێک لەو
پرۆتینانەی لە ناوپلازمای خوێن ھەیە بریتیە لە پرۆتینێک کە پێی دەووترێت دژە تەن .
دژەتەن لەشی مرۆڤ
دروستی دەکات بۆ دژایەتی کردن و رێگری کردن لە میکرۆب و ھەر شیێکی نامۆ کە دێتە
ناو لەش. ئەم دژایەتی کردنە لە رێگای دروست کردنی دژە تەنەوە تایبەتمەندە و لە
دوای ماوەیەک بۆ ھەر میکرۆب و ڤایرۆسێک دژە تەنێکی تایبەتی دروست دەبێت کە بە
ووردی بۆی دروست کراوە و لەھەر شوێنێک بیبینێت پێیەوە دەنووسێت.."([1])
" کاتێک
کەسێک چاک دەبێتەوە لە نەخۆشی کۆرۆنا پلازمای خوێنی ئەو نەخۆشە ئەو دژە تەنانەی
تێدا ماوەتەوە و بۆ ماوەیەکی نادیاری درێژ دەمێنێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە کە پلازمای
کەسی چاکبوو دەدرێتە نەخۆشێک ئەوا ئەو دژە تەنانەی لە پلازماکە ھەیە کار دەکەن بۆ
لەناو بردن و تێکشکانی میکرۆب و ڤایرۆسەکان.. "
هه‌روه‌ها
بۆ " ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێش بە ھەمان شێوە پلازمای کەسی
چاکبوو کە پڕیەتی لە دژەتەن بۆ ڤایرۆسەکە کاتێک دەدرێتە نەخۆش ئەوا دژەتەنەکانی
ناو پلازماکە کە تایبەتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤایرۆسەکە دەگرن و نایەڵن چیتر خانە
داگیربکات و تێکی بشکێنێت و زیاد بکات، بەمەش یارمەتی لەش دەدات بۆ لە ناوبردنی
خانە تووشبووەکانی تر و چاکبوونەوە.. "
دواى ئاشنابوون به
پلازماى خوێن و چۆنيه‌تى دروستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر توشبوانى نه‌خۆشى ... دێينه
سه‌ر ڕونكردنه‌وه‌ى حوكمى فرۆشتنى خوێن له شه‌ريعه‌تى پيرۆزي ئيسلام‌دا .
vكڕين و
فرۆشتنى خوێن
كڕين و فرۆشتن كردن به
خوێنه‌وه له شه‌رعدا حه‌رام كراوه به پێى ئه‌م به‌ڵگانه‌ى كه ده‌يخه‌ينه‌ڕوو
له قورئان و فه‌رمووده و كۆده‌نگى زاناياندا .
1-
به‌ڵگه‌ى قورئانى
پيرۆز : په‌روه‌دگار ده‌فه‌رمووێت:: ﴿حُرِّمَت عَلَيكُمُ ٱلمَيتَةُ وَٱلدَّمُ﴾ [المائدة: ٣] واتا : له‌سه‌رتان
حه‌رام كراوه خواردنى گۆشتى مردارۆ بوو ته‌نها ماسى و كوله نه‌بێت ، و خوێنتان له‌سه‌ر
حه‌رام كراوه ته‌نها جه‌رگ و سپڵ نه‌بێت .
وه خواردن و كرێن و فرۆشتن هيچ جياوزيه‌كى نيه له‌ڕووى
حه‌راميێته‌وه له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم كه ده‌فه‌رمووێت
: «إِنَّ
اللهَ إِذَا حَرَّمَ عَلَى قَوْمٍ أَكْلَ شَيْءٍ حَرَّمَ عَلَيْهِمْ ثَمَنَهُ»([2])
واتا : خواى په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر
خواردنى شتێكى حه‌رام كرد له‌سه‌ر خه‌ڵكانێك ئه‌وا نرخ و پاره‌كه‌شيان له‌سه‌ر حه‌رام
ده‌كات كه ده‌يفرۆشن.
2-
به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده : هاوه‌ڵى به‌ڕيز أبو
حجيفة خواى لي ڕازي بێت ده‌فه‌رمووێت : (إن رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن
ثمن الدم )([3])
واتا : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نه‌هى كردووه له پاره‌ى خوێن
.
3-
كۆده‌نگى زانايان : پێشه‌وا ابن حجر به‌ڕه‌حمه‌ت
بيت ده‌فه‌رموويت : ( المراد تحريم بيع الدم كما حرم بيع الميتة والخنزير وهو حرام إجماعا أعني
بيع الدم وأخذ ثمنه)([4]) واتا : مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه
كه حه‌رامه فرۆشتنى خوێن هه‌روه‌كو چۆن فرۆشتنى مردارۆبوو و به‌راز حه‌رام كراوه
ئه‌وه‌ش حه‌رامه به كۆده‌نگى زانايان ، مه‌بستم پێى فرۆشتنى خوێن و وه‌رگرتنى
پاره‌يه له بريدا.
4-
پاشان زانايان ده‌فه‌رموون
: (دمَ الآدميِّ
حقٌّ لله، فلا يجوز التصرُّفُ فيه إلَّا بإذنٍ شرعيٍّ)([5]) واتا: خوێنى مرۆڤه‌كان
مافى خواى په‌روه‌دگاره ، دروسته تصرفى پێوه بكرێت ته‌نها به ڕێگه‌پێدانى شه‌رعى
نه‌بێت .
وه سه‌باره‌ت به
فرۆشتنى پلازماى خوێن كه : (بريتيه له ئه‌و به‌شه ڕه‌نگ زه‌رده‌ى خوێن كه پڕه له خه‌پله‌كانى
خوێن و هۆرمۆنه‌كانى گه‌شه و خانه سوود به‌خشه‌كان).
كه‌واتا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
كه : پلازما به‌شێكه له خوێن به‌ڵكو گرنگ ترين به‌شي خوێنه و ناتوانرێت
بفرۆشرێت ته‌نها له‌ڕيگاى گواستنه‌وه و فرۆشتنى خوێنه‌وه نه‌بێت حوكى كڕێن و
فرۆشتنى هه‌مان حوكمى كڕين و فرۆشتنى خوێنه كه حه‌رامه به به‌ڵگه‌ى قورئان و
فه‌رمووده و كۆده‌نگى زانايان وه‌كو ڕوون كرايه‌وه له پێشدا .
v
گواستنه‌وه‌ى خوێن
پاشان سه‌باره‌ت به
حوكمى گواستنه‌وه‌ى خوێن و به‌خشينى زۆرينه‌ى زانايان ڕيگايان پێداوه و به‌دروستيان
زانيووه له‌وانه‌ش : ده‌سته‌ى گه‌وره زانايان فه‌رموويانه : (دروسته مرۆڤ له خوێنه‌كه‌ى خۆي ببخشيت
به‌و ئه‌ندازه‌ى كه زيانى پێناگه‌يه‌نێت له‌كاتي پێويستيدا بۆ فرياكه‌وتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى
پێويستيان پييه‌تى له موسڵمانان ). وه به‌هه‌مان شيوه
فه‌توا دراوه به دروستێتى گواستنه‌وه‌ى خوێن پڕكردنه‌وه‌ى پێويستى موسڵمانن
لايه‌ن زانايان : ( محمد إبراهيم آل الشيخ )([6])
و ( ابن باز ) ([7])
و ( ابن عثيمين ) ([8])
و ( ئه‌لبانى ) ([9])
و ( سليمان الرحيلي ) ([10]) و جگه له‌وانيشه‌وه .
v
ئامۆژگارى بۆ ئه‌وانه‌ى خوێن ده‌به‌خشن .
پاشان ئامۆژگاريمان بۆ
هه‌ر كه‌سێك كه باوه‌ڕى به‌خودا و پاداشتى دواڕۆژ هه‌يه ته‌نها چاوى له‌سه‌ر ده‌ست
كه‌وتنى به‌شێكى كه‌مى پاره نه‌بێت به‌ڵكو بيرله‌وه بكاته‌وه كه :
1-
ئه‌م پلازماىه‌ى ئێستا
له خوێنى ئه‌م كه‌سه دايه به‌رهه‌مى فه‌زڵى خوايه به‌سه‌ريه‌وه كه شيفاي
داوه له نه‌خۆشيه‌ك كه گومانى وابووه له‌گه‌ڵيدا گيان له‌ده‌ست ده‌دات .په‌روه‌دگار
ده‌فه‌رمووێت : (كَذَلِكَ
كُنْتُمْ مِنْ قَبْلُ فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ) [النساء : 94] واتا : ئێوه‌ش پێشتر
وابوون خودا منه‌تى كرد به‌سه‌رتاندا .
2-
پاشان يامه‌تى دانى
موسڵمانێك و ڕزگاركردنى له ناخۆشيه‌ك بريتيه له ئه‌جر و پادشتێكى گه‌وره وه‌كو
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : (مَن نَفَّس عن مسلم كربة من كرب
الدنيا، نَفَّس الله عنه كربة من كرب يوم القيامة)([11]) واتا : هه‌ركه‌سيك
ناڕه‌حه‌تيه‌ك له ناڕه‌حه‌تيه‌كانى دونيا له سه‌ر موسڵمانێك لابدات ئه‌وا خواى
په‌روه‌ردگار ناڕه‌حه‌تيه‌ك له ناڕحه‌تيه‌كانى قيامه‌تى له‌سه‌ر لاده‌بات .
3-
په‌روره‌دگار ده‌فه‌رمووێت
:: ( وَمَنْ
أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ) [المائدة: 32]، واتا : هه‌ركه‌سێك ببێت به‌هۆكارى
ڕزگار كردنى مرۆڤێك له مردن وه‌كو ئه‌وه وايه هه‌موو خه‌ڵكى زيندوو كردبێته‌وه
.
4-
وه‌كۆمه‌لێكى ديكه له
زانايان ده‌فه‌رموون ئه‌مه له خێره نه‌بڕاوه‌كانه كه به مانه‌وه كه‌سه‌كه
ئه‌جر و پاداشتى بۆ ده‌نوسرێت .
5-
پاشان پيويسته له‌سه‌ر
مرۆڤ كه‌سيكى ئه‌نانى و خۆ ويست نه‌بێت له‌كارێكدا كه شه‌ريعه‌تى پيرۆزى ئيسلام
رێگاى پێداوه يارمه‌تى براموسلمانانه‌كانى خۆي بدات چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى
الله عليه وسلم ده‌فه‌رموويت : (مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ؛ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ
تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ)([12]) واتا : نمونه‌ى باوه‌ڕداران له خۆشويستن و ڕه‌حم
و سۆز بۆ يه‌كتردا وه‌كو وه‌كو جه‌سته‌يه‌ك وايه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكى ئازارى هه‌بێت
هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى ديكه‌ى جه‌سته له‌گه‌ڵى ده‌بن .
كه‌واته شايسته نيه
به مرۆڤى باوه‌ڕدار پشت هه‌ڵبكات له ئه‌م هه‌موو ئه‌جر و پاداشته و ڕووبكاته‌وه
ده‌ست خستن پاره‌ىه‌كى كه‌مى حه‌رام له‌سه‌ر حسابى كه‌سێك كه بۆ پاراستنى خۆى له
مردن ده‌يبه‌خشێت .
داواكارين له‌خواى په‌روه‌ردگار
هه‌موو موسڵمان به‌گشتى له نه‌خۆشى و خراپه بپارێزێت و شيفاى هه‌مووان بدات .
والله أعلم
وصلى الله وسلم وبارك
على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
تعليقات