المشاركات

دیاردەی بەخێوکردنی سەگ

دیاردەی بەخێوکردنی سەگ  ..... الحمد لله و الصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد :  دیاردەیەکی ناشرین هاتووەتە ناو موسڵمانە لە ئەنجامی چاولێکەریان بۆ بێباوەڕان ئەویش بریتیە لە دیاردەی بەخێوکردنی سەگ ..   بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان حوکمی شەرعی ئەم کارە بزانن ...  لە ئەبوو هڕیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت  دەفەرمووێت :پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی :  ( مَنْ أَمْسَكَ كَلْبًا فَإِنَّهُ يَنْقُصُ كُلَّ يَوْمٍ مِنْ عَمَلِهِ قِيرَاطٌ إِلا كَلْبَ حَرْثٍ أَوْ مَاشِيَةٍ ) .(۱) واتا : هەرکەسێک سەگێک بهێڵێتەوە لای خۆی ئەوا هەموو ڕۆژێک لەکردەوەکانی کەمدەبێتەوە بە ئەندازەی قیراطێک تەنها بۆ سەگی زەراعەت و مڕوماڵات نەبێت ..    تەنانەت لە فەموودەی دیکەدا هەڕەشەی قورس تر هاتووە کە هەر ڕۆژە و دووقیراط کەمدەبێتەوە ...   لە ئەبوو هڕیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت  دەفەرمووێت :پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ( مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ...

هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟ ئەی بۆ باسێکی ئاماده‌كارىه‌كانى سه‌رى ساڵى 2020 ناکەن ؟؟‼️

هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟  ئەی بۆ باسێکی ئاماده‌كارىه‌كانى سه‌رى ساڵى 2020 ناکەن ؟؟‼️ ..... الحمد لله وبعد :  ♦️ ئەی موسڵمانی ژیر و هۆشیار :  🔶 بیرتان دێت کاتێک خەڵکی سەردانی ماڵی پەروەردگار دەکات جا بە مەبەستی بە جێ گەیاندنی فەریزەی حەج بێت یان ئەنجامدانی عەمرە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چی هەرایەکیان نایەوە ؟   🔶 بیرتانە چەن به خەڵکیان وت ئەو پارەی لە حەج و عەمرە سەرفی ئەکەن بیدەن بە فەقیر ؟ 🔶 بیرتانە دەیان وت پارە دان بە فەقیرەکانی کوردستان باشترە لە سەرف کردنی پارە لە وڵاتی سعودیە ؟  ⚫️ بێگومانم لەوەی کە بیرتانە ، بەڵام  🔺 ئایا هیچتان بیستووە دەربارەی ئاماده‌كارىه‌كانى سه‌رى ساڵى 2020 ؟  🔺 ئایا بەچاوی خۆتان نای بینین چەندین کەس لێرەوە سەفەریان کرد بۆ وڵاتانی (ئيمارات ، و فه‌ره‌نسا و وڵاتانى ديكه‌ى ) بۆ بینین و به‌ژدارى كردن له‌ ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ ؟  🔺 ئایا نای بینن چەند پارەی کوردستان دەبرێتەوە دەرەوە و لە ئه‌و وڵاتانه‌ سەرفدەکرێت ؟  🔻 بێگومانم هەموو ئەمانەتان بینیووە ...  🔷 بەڵام ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە هێرشی کە...

کامە جەژنە

وتراوە :  هەر ڕۆژێک پێی وترا جەژن نوێژی لەگەڵ نەبوو ئەوا چاک  بزانە لە جەژنی موسڵمانان نیە .

دوو ڕكاتى كۆتاى ساڵ چيه‌ ؟

دوو ڕكاتى كۆتاى ساڵ چيه‌ ؟ ............. الحمد لله والصلاة والسلم علی رسول الله ، ٲما بعد :   وەکو ڕوونە لەلای موسڵمان کە هەر کردەوەیەک بکرێت و پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم نەی کردبێت ئەوا ڕەتکراوەیە بەسەر خاوەنەکەیدا وەکو لەفەرموودە ڕاست و درووستەکاندا هاتووە .  پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (من عمل عملا لیس علیه ٲمرنا فهو رد). واتا : هەرکەسێک کردەوەیەک بکات و فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەت کراوەیە . وە هەورەها دەفەرمووێت : (كل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة ، وكل ضلالة في النار ) واتا : هەموو داهێنراوێک بیدعەیە ، هەموو بیدعەیەکیش گومڕاییە ، هەموو گومڕایەک لە ئاگر دایە .  یەکێک لە بیدعەکان کە ساڵانە لەکاتی سه‌رى ساڵى زاينيدا دووباره‌ ده‌بيته‌وه‌ بريتيه‌ له‌ دووڕكات نوێژى كۆتاىى ساڵ و سه‌ره‌تاى ساڵ ...  ده‌لێن : ئێمه‌ له‌ كۆتا ساته‌كانى سال نوێژ ده‌كه‌ين و دريژى ده‌كه‌ينه‌وه‌ تاوه‌كو سالى تازه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ساڵه‌كه‌مان به‌ عيباده‌ت به‌ڕى كردبێت و به‌عيباده‌تيش ساڵى نوێمان ده‌ست پێ كردبێت .  ئه‌م كاره‌ بيدعه‌يه‌كى ڕوونه‌ و به‌ڵگه‌ى قورئان و...

لەگاورەکان زیاتر بەرگری لە جەژنەکانیان مەکەن

لەگاورەکان زیاتر بەرگری لە جەژنەکانیان مەکەن  ..... وتەیەک هەیە دەڵێت : (لا تكن ملكيا ٲكثر من ملك) واتا : لە پاشا پاشا تر مەبە .  ئەصڵی ئەمە دەگڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی شۆڕش بەسەر پاشاکانی ئەوروپادا دەکرا ، کەسانێک هەبوون بەرگریان لەپاشا دەکرد لەکاتێکدا خۆی و دار و دەستەکەی بێدەنگ بوو بوو ، بەرگریان لەخۆیان نەدەکرد ، بۆیە خەڵکەکە پێیان وتن : ئێوە هەر هیچ نەبێت وەکو پاشا و داور دەستەکەی ڕەفتار بکەن نەوەک لەوان پاشا تر و دڵسۆز تر بن .  بەکوردی و کورتیەکەی واتا :  شەڕکەر وازی هێناوە ناوبژیوان واز ناهێنێت .  لەلای ئێمەش گاورەکان خۆیان تاقەتی بەرگری کردنیان نەماوە لە باتڵ و پوچیەکەی خۆیان دەڵێن دروو و دەلەسەیە کەچی هەندێک گێلە موسڵمان-لەگەڵ ڕێزمدا کەنابێت موسڵمان گێل بێت- دێن لە تەلەفزیۆنەکانا بەرگری لە جولەکە و گاور و جەژنەکانیان دەکات .  و جەژنە پیرۆزەیان لێ دەکەن و خۆشحاڵی دەردەڕن بە جەژنەکانیان ...

خوای پەروەردگار کێی خۆش ناوێت ؟

خوای پەروەردگار کێی خۆش ناوێت ؟  .... لە موغیرەی کوڕی شعبەوە خوایلێ ڕازی بێت کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم  فەرموویەتی : ( يا سفيانُ بنَ سَهلٍ لا تُسبِلْ فإنَّ اللَّهَ لا يحبُّ المسبلينَ)  واتا : ئەی سوفیانی کوڕی سەهل ،  پۆشاکەکەت درێژ مەکەرەوە بۆ خوارەوەی قاپە ڕەقەت،  چونکە خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت پۆشکەکانیان درێژ دەکەنەوە .  ...... حسنە الٳمام الألباني رحمه الله في [صحيح ابن ماجه (٢٨٩٢)]  .

پشت بەستن دوو بەشە

پشت بەستن  دوو بەشە :  ۱- پەیوەست کردنی دڵ بەزاتی پیرۆزی الله وە بۆ هەموو کارەکان .  ۲- گرتنە بەری ئــــــەو هۆکارانەی کە زاتی پیرۆزی الله لە شەرعەکەیدا ڕێگای پێداوە .  دڵ پەیوەست کردن بە غەیری خوا بۆ ڕزگار کردن لە ناڕەحەتی یان هێنانی خێر و خۆشی شیرکە .  وازهێنانیش لە هۆکاری شەرعی بۆ خۆپاراستن لەشەڕ و خراپە و دەستخستنی خێر و خۆشی مانای تێنەگەشتنە لە حەقیقەتی توکل بەخودا .