المشاركات

" مانگی ڕمضان " فێری چیمان دەکات ؟

" مانگی ڕمضان " فێری چیمان دەکات ؟ کۆکردنەوە و ئامادەکردن زانا سلیم کەلاری پێشەکی الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : بەڕاستی کاتێک مرۆڤێک دەچیتە قوتابخانەیەکەوە یاخود خولێکی زانستی بۆ خۆی یان منداڵێکی دەکاتەوە شایستەی ئەوەیە دوای تەواو بوونی کاتی قوتابخانەکەی یان کۆتایی هاتنی خولەکە سود و قازانجێکی باشی وەرگتبێت ، ئەگینا پیی دەوترێت ئەمە کەسێکی خۆی هەڵخەلەتاندووە و کات و سامانی خۆی بەفێرۆ داوە ، بەهەمان شێوە وە ڕۆژوو گرتن و مانگی پیرۆزی ڕمضان بریتین لە ئەو قوتابخانەیەی کە پێویستە هەر یەکێک لە ئیمە وەکو موسڵمان سوود و قازانجی لێ بکەین ، ئەو قوتابخانەیەی کە هەموو نەزانێک چارەسەری نەزانێەکەی تیدا دەدۆزیتەوە ، وە ئەو نەخۆشخانەیەی کە هەموو نەخۆشێک چارەسەی دەردەکەی خۆی تیدا دەست دەکەویت ، هەر لەم ڕوانگەیەوە زانای پایەبەرز محمد البشير الإبراهيمي –بەرەحمەت بێت – دەفەرمووێت : [رمضان " مستشفى " زماني يجد فيه كلُّ مريض دواءَ دائه، يستشفي فيه مرضى البخل بالإحسان، ومرضى البِطنة والنعيم بالجوع والعطش، ومرضى الجوع والخصاصة بالشبع والكفاي...

سوتاندنی بەروبوومی کشتوکاڵی جوتیاران

سوتاندنی بەروبوومی کشتوکاڵی جوتیاران .  ................. الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : ئەمرۆ لەکاتی گەڕانەوەدا لە وتاری هەینی بینمان ئاگرێکی گەورە هەیە لە نیوان گوندی سەید خەلیل و کەلار دواجار بۆمان دەرکەوت ئەم ئاگرە هی سوتاندنی ڕەنجی یەک ساڵی جوتیارانە . بەڕاستی ئەم کارە کاریکی حەرام و نادروستە چونکە : 1-                        پەروەردگار دەفەرمووێت : (( وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ )) [ إبراهيم:42 ]. واتا : وا هەست نەکەن کە پەروەردگار بێ ئاگایە لەوەی کە کەسانی ستەمکار ئەنجامی دەدەن ، چونکە بەڕاستی هەڵی گرتوون بۆ ڕۆژێک کە چاو تێیدا ئەبڵەق دەبێت .  2-                        پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ((المس...

جەژن و گەردنم ئازابکە

جەژن و گەردنم ئازابکە ................... ⚫️ جەژن بریتیە لە ڕۆژیک بۆ کردنەوەی دڵەکان و لێخۆشبوون لە هەڵەی هەلەکاران و سنگ فراوانی بەرامبەر بە تاوان باران . 🔴 جەژن ڕۆژێکە بۆ بەخۆدا چوونەوەی هەلەکاران و بەژدار بوونیان لە مەراسیمی گەردن ئازدی کردن لە موسلمانان . 🔵 جەژن بریتیە لە پەشیمان بوونەوە لە هەلە و تاوان ، و خۆداڕنینە لە مافی بەناحەق خوراوی موسڵمانان . ⚪️ جەژن ڕۆژێک نیە بۆ خۆداپۆشین لە هەڵە و تاوان بەوتنی : گەردنم ئازابکە براگیان . 🔘 نابێت پێش جەژن دونیا پڕ بکەیت لە تانەدان و پاشقول ڵێدان لە موسڵمانان پاشان بتەوێت بە وشەی "گەردنم ئازاکە " ڕزگارت ببێت لە توڕەی و ناڕەحەتی ناو دڵیان. 🔶 خوای پەروەردگار سنگ فراوانی و لێبووردەی بکات بە قسمەتی هەموان .

" زینا و بەد ڕەوشتی قەرزیکەو دەبێت کەسوکارت بیداتەوە "

v      زنجیرەی بڵاوکردنەوەی زانست (نشر العلم) (٣) وتەی " زینا و بەد ڕەوشتی قەرزیکەو دەبێت کەسوکارت بیداتەوە " لە تەرازوودا ئامادەکردنی زانا سلیم کەلاری پێشەکی الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد : یەکێک لەو بابەتانەی لە ناو خەڵکیدا بڵاو کراوەتەوە و خەڵکیکی زۆری پێوە سەرقاڵ کراوە بریتیە لە وتەی : ( زینا و بەد ڕەوشتی قەرزێکە و دەبێت کەسوکارت بیداتەوە ) لەبەر بڵاوبونەوەی ئەم بابەتە و زۆر پرسیارکردن دەربارەی پێمان خۆش بوو ڕونکردنەوەیەک دەربارەی بدەین بۆ ئەوەی لەسەر بەرچاو ڕوونی بین لەم بارەیەوە . داواکارین لە پەروەردگارمان شارەزامان بکات لە دینەکەی خۆی .  پێشەکیەک دەربارەی ترساناکی زینا و داوین پیسی ب ەڕاستی ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە کە تاوانی زینا و داوێن پیسی تاوانێکی زۆر قیزەونە و گەورەیە لە لای کەسانی عاقڵ و ژیر وە لە شەریعەتی پەروەردگاردا چونکە شەریعەتێکە لە گەڵ عەقڵ و فیترەتدا دەگونجێت سزایی توندی بۆ دانراوە و یەکیکە لەتاوانە گەورە لەناوبەرەکان ،  وەکو...