شوێنەوارەکانی تاوان وسەرپێچی لەسەر لاشە و دەرون
شوێنەوارەکانی تاوان وسەرپێچی
لەسەر
لاشە و دەرون
پوختەکراوە لە (الداء والدواء للإمام ابن
القیم رحمه الله)
وەرگێڕانی بەدەستکاریەوە
زانا سلیم کەلاری
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله
وبعد :
بەڕاستی تاوان و سەرپێچی خوای پەروەردگار ئەوەندە
شوێنەواری بێزراو و زیان بەخشی هەیە بۆ لاشە و دەرون لە دونیا و دواڕۆژدا کە کەس
نایزانێت تەنها خوای پەوەردگار نەبێت : هەندێک لەو شوێنەوارانە :
1-
یەکەم بێبەش بوون لە علم وزانست :
علم نورێکە خوای پەوەردگار دەیخاتە دڵەوە و سەرپێچی فەرمانەکانیش
ئەم نورە دەکوژێنێتەوە .
کاتێک ئیمامی شافعی لەلای ئیمامی مالک دانیشت وفەرموودەی
خوێندەوە بەسەریدا، ئیمامی مالک سەرسام بوو بە وەی کەبینی لە خيرايي
وزیرەکی و تەواوی تێگەیشتنی ئیمامی
شافعی لە بابەتەکان پێی فەرموو : (إني أرى الله قد ألقى على قلبك نورا فلا تطفئه بظلمة
المعصية ) واتا: من دەبينم خوای پەوەردگار نورێکی خستوەتە دڵتەوە
مەیکوژێنەوە بە تاریکی سەرپێچی خوای پەروەردگار.
2-
دووەم: بێبەش بوون لە رزق وڕۆزی :
چۆن ترسان لە خوای پەوەردگار هۆکاری دەست کەوتنی رزقە
بەهەمان شێوە وازهێنان لە تقوى هۆکاری
توشبوونە بە فەقیری ، هەرگیز هیچ هۆکارێک نیە ئەوەندەی وازهێنان لەتاوان بەسود بێت
بۆ دەست خستنی رزق .
3-
سێیەم: دووری لە پەروەردگارەوە :
دووریەک کە کەسی سەرپێچیکار هەستی پێدەکات لە نیوان خۆی
و خوای پەوەردگاردا ، ئەم دووریە هاوشێوەی نیە و بەراورد ناکرێت بە هیچ خۆشی و
لەزەتێک، هەرچەندە هەموو خۆشی و لەزەتەکانی دونیای بۆ کۆببێتەوە ئەوا کافی وبەس
نیە بۆ ئەو دووریەی ، وە ئەم کەسیش هەست بە دووریە ناکات تەنها ئەوانە نەبێت کە
دڵەکانیان زیندووە چونکە برین هیچ ئازاری مردووەکان نادات ، ئەگەر واز لە تاوان
نەهێنرێت تەنها لە ترسی دروست بوونی ئەم دووریە نەبێت ئەوا بۆکەسی ژیر وعاقڵ
شایستەیە کە وازی لێبهێنیێت .
4-
چوارەم: دووربوونەوە لە بەندە چاکەکان :
دووریەک دروست دەبێت لەنێوان ئەو و وکەسانی تردا
بەتایبەتی کەسە باشەکانیان ، ئەو کەسە هەست دەکات بە دووریەک لە نێوان خۆی و ئەواندا
وە هەتاوەکو ئەم هەستی دووریە زیاتر بێت زیاتر دووردەکەوێتەوە لێیان و لە کۆڕو
دانیشتنەکانیان و بێبەش دەبێت لە بەرەکەتی سود مەندبوون لێیانەوە ، وە نزیک
دەبێتەوە لە حزب وگروپی شەیطان بەئەندازەی دوور کەوتنەوەی لە حزب و گروپی رەحمان
وە وردە وردە ئەم هەست کردنە بەهێز دەبێت تاوەکو دەگاتە ئەو ئاستەی لە نێوان ئەم
وخێزانەکەی و مندالکانی و کەسە نزیکەکانی وە لە نێوان ئەم و نەفسی خۆیدا دەی بینیت
کە بێزار و ناڕەحەتە لە نەفسی خۆشی وە هەندێک لە پێشینان وتویانە : إني
لأعصي الله فأرى ذلك في خلق دابتي وامرأتي . واتە: من سەرپێچی خوای
پەروەردگار دەکەم ، ئەمە دەبینم لە ڕەوشتی خێزان و ئاژەڵەکەمدا .
5-
پێنجەم : قورس بوونی کارەکان:
قورسبوونی کارەکانی لەسەری ، ڕووناکەتە هیچ کارێک ئیلا
دەبینێ داخراوە بەڕویدا یان قورسە لەسەری ، هەروەکوچۆن کەسێک تقوای خوای
پەروەردگار بکات کارەکانی بۆئاسان دەکات بەهەمان شێوەش هەرکەسێک تەقوای خوای
پەروەدگار پەک بخات لە نەفسی خۆیدا ئەوا کارەکانی لەسەر قورس دەکات ، بەڕاستی سەیر
و سەر سوڕ هێنەرە چۆن کەسێک دەرگاکانی خێر و چاکە کاری بەداخراوی یان قورس دەبینێت
و نازانێت هۆکارەکەی لە کوێوەیە ؟!.
6-
شەشەم : هەست کردنی بە تاریکی دڵ:
هەست بەتاریکیەکی ڕاستەقینە دەکات لە دڵیدا هەروەکو چۆن
هەست دەکات بە تاریکی شەوێک کەهیچ ڕوناکی تیانیە و تەواو تاریکە ، تاریکی تاوان بۆ
دڵەکەی وەکو تاریکی بەرجەستەی چاوەکانی وایە ، بەڕاستی گوێڕایەڵی خوای پەروەردگار
نور و سەرپێچی کردنی تاریکیە ، وە تاوەکو تاریکیەکە بەهێزبێت سەرگەردان بوونی زیاد
تر دەبێت دەکەوێتە ناو بیدعە و گومڕایی کارە لە ناوبەرکانەوە و هەستیشی پێناکات
وەکو کوێرێک لە شەوێکی تاریکدا بەتەنها بەڕێگادا دەڕوات وە ئەم تاریکیە زیاددەکات
تاوەکو سەردەکەوێت بۆ دەمووچاو و دەبێتە ڕەشیەک تیایدا هەمووکەس دەی بینیت . پەنا
بەخوای پەروەردگار.
7-
حەوتەم : لاواز بوونی دڵ ولاشە.
سەرپێچی خوای پەروەردگار دڵ و لاشە لاواز دەکات ،
لاوازکردنی بۆ دڵ ئەوە کارێکی ڕونە ودیارە بەڵکو بەردەوام لاوازی دەکات تاوەکو
بەتەواو ژیانی نامێنێت. وەلاواز کردنی بۆ لاشە ،کەسی باوەڕدار هێز و تواناکەی لە
دڵیدایە هەرکاتێک دڵی بەهێز بوو لاشەی بەهێز دەبێت بەڵام کەسی خراپەکار ئەگەر
لاشەشی بەهێز بێت ئەوا لاوازترین شتە لە کاتی پێویستیدا وخیانەتی لێ دەکات هێز و
قوەتەکەی ،وردبەرەوە لە بەهێزی لاشەی فارس وڕۆمەکان چۆن خیانەتی لێ کردن لە پێویست
ترین کاتیاندا بۆی وە وە ورد بەرەوە لە لەناو بردنی ئەهلی ئیمان بۆیان بە هێزی
لاشەو دڵیان .
8-
هەشتەم: بێ بەش بوون لە گویڕایەڵی خوا.
بێبەش بوون لە گوێڕایەڵێ خوای پەروەردگار ، ئەگەر تاوان
هیچ سزایەکی نەبێت تەنها ئەوە نەبێت ڕێگرە لە عیبادەت وە ئەنجامنەدانی ئەو
عیبادەتەش رێگرە لە عیباتێکی تر و بەهەمان شێوە عیبادەتی سێیەم وچوارەم ئەوا
شایستەیە وازی لێ بهێنێت ، وەکو کەسێک وایە کە خۆراکێک دەخوات نەخۆشیەکی بۆ دێنێت
بێ بەشی دەکات لە چەندین خۆراکی خۆشتر لەئەوەوەی کە خواردی .
9-
نۆیەم : کەم کردنەوەی تەمەن :
سەرپێچی
خوای پەروەردگار تەمەن کەم دەکاتەوە و بەرەکەتەکەی لەناو دەبات وەهەردەبێت واش بێت
، چۆن چاکەکاری تەمەن زیاد دەکات خراپەکاریش تەمەن کورت دەکاتەوە ، وە نهێنی ئەمەش
لەوەدایە کە مرۆڤ تەمەنی مرۆڤ ماوەی ژیان یەتی وەهیچ ژیانێکی نیە تەنها ئەوە نەبێت
کە تێیدا ڕووی کردووەتە خوای پەروەردگار و یادکردنەوەی و خۆشبەخت بوون بەخۆشەویستی ئەو و
هەڵبژاردنی ڕەزامەندی ئەو بەسەر ڕەزامەندی هەموو کەسێکی تردا.
10-
دەیەم: زیاد کردنی تاوانی دیکە :
تاوان و سەرپێچی هاوشێوەی خۆی بەدوای خۆیدا دێنێت وزیادی
دەکات تاوەکو لەسەر بەندە دوورکەوتنەوە و خۆدەربازکردن لێی قورس دەبێت ، وەکو
هەندێک لە پێشینان وتویانە : إن من عقوبة السيئة السيئة بعدها وأن من ثواب الحسنة
الحسنة بعدها. واتا: بەڕاستی لەسزای تاوان ئەوەیە کە
تاوانی تر بەدوای خۆیدا دێنێت و لە پاداشتی چاکەش ئەوەیە کە چاکەی تر بەدوای خۆیدا
دێنێت.
11-
یازدەیەم: لاواز بوونی ویست وئیرادە:
کەترسناک ترینیانە لەسەر بەندە ، تاوان لاواز دەکات لە
بەرامبەر ویستەکانی ، ویستی ئەنجامدانی تاوان لە دڵدا بە هێز دەبێت و ویستی تەوبە
وگەڕانەوەش بۆلای خوای پەروەردگار لاواز دەبێت وردە وردە تاوەکو دەگاتە ئەو ئاستەی
کە ویستی تەوبە کردن لە دڵیدا بەگشتی نامێنیت ، ئەگەر نیوەی بمرێت ناگەڕێتەوە
بۆلای خوای پەروەردگار ، داوای لێخۆشبوون دەکات و گەڕانەوەی درۆزنانە زۆر دەکات
بەتەنها بە زمان وە دڵیشی دابەستووە لەسەر تاوان و بەردەوامە لەسەری و سورە لەسەر
ئەنجامدانی هەرکاتێک بۆی بگونجێت و لەتوانایدا هەبێت ، ئەمە لە گەورە ترین
نەخۆشیەکانە و نزیک ترینیانە بۆلەناو بردنی کەسەکە.
12-
دوانزەیەم : ڕق نەبوونەوە لە تاوان .
بەبێزراو دانانی تاوان لە دڵێدا هەڵدەگەڕێتەوە و دەبێتە
خویەک بۆی ، بەلایەوە قبیح وبێزراو نیە کە خەڵک بیبینن و قسەی خەڵکی بۆئەو لەسەر
خراپە کاریەکانی کاری تێناکات ، ئەو لەلای ئەو کەسانەیە کە فسق وتاوان ئەنجام
دەدەن و ئەو پەڕی دڵخۆشبوون و خۆشحاڵیەتی تاوەکو وای لێدێت پەنا بەخوای پەروەردگار
شانازی دەکات بەئەنجامدانی تاوانەوە وە تەنها ئەوەش نا بەڵکو خەبەر دەدات بەئەو
کەسانەش کە نەیان زانیوە تاوانی کردووە و دەڵێت : ئەی فڵأنە کەس ئەو تاوانەم کردو
ئەمەم کرد ، وە ئەم جۆرە لەخەڵکی لێخۆشبوون نایان گرێتەوە و رێگای و دەرگای تەوبە
کردن بەسەریاندا داخراوە زۆربەی جار وەکو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
دەفەرمووێت : "كل أمتي معافا إلا المجاهرين وإن من الإجهار أن يستر الله
العبد ثم يصبح يفضح نفسه ويقول: يا فلان عملت يوم كذا وكذا كذا وكذا فتهتك نفسه
وقد بات يستره ربه".
واتە: هەموو ئومەتەکەم لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە
تەنها ئەوانە نەبێت کە تاوان بەئاشکرا دەکەن وە لە ئەنجامدانی تاوان بەئاشکرا
ئەوەیە کە خوای پەروەردگار تاوانی بەندەیەک دەپۆشێت و پاشان ئەو بەیانی ئابڕووی
خۆی دەبات و دەڵێت : ئەی فڵانە کەس ئەوەم کرد و و ئەوەم کردو وام کرد ، خۆی ئاشکرا
دەکات و لەکاتێکدا شەو خوای پەروەدگار نهێنیەکانی بۆ پۆشیبوو .
13-
سیانزەیەم : بێ نرخ بوونی بەندە لەلای خوا
:
تاوان هۆکارە بۆئەوەی بەندە سوک بێت بەلای خوای پەروەدگارەوە و لەپێش چاوی بکەوێت ، حسنی بەصری دەفەرمووێت :
سوکن بەلای خوای پەروەردگارەوە بۆیە سەرپێچی دەکەن ئەگەر بەڕێز بونایە بەلایەوە
دەیانی پاراست لە تاوان . وە ئەگەر بەندەیەک سوک بێت بەلای خوای پەروەردگارە کەس
ڕێزی ناگرێت وەکو خوای پەروەردگار دەفەرمووێت :
{وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ} واتە: کەسێک خوای پەروەردگار بێڕێزی بکات کەس
ناتوانێت ڕێزداری بکات . وەئەگەر هەندێک
جاریش خەڵک بەگەورە ڕایان بگرن ئەوە یان لەبەر ئەوەیە ئیشیان پێیانە یان لەبەر
ئەوەیە لە شەڕ وخراپەیان دەترسن .
14-
چواردەیەم : سەرشۆڕ بوونی سەرپێچی کار:
تاوان سەرشۆڕی بۆ خاوەنەکەی دێنێت و هەر دەبێت
واش بێت ، چونکە هەموو سەربەرزیەک لە گوێڕایەڵێ خوای پەروەردگار دایە وەکو خوای
پەروەردگار دەفەرمووێت : {مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ
جَمِيعاً } واتا : هەرکەسێک سەربەرزی دەوێت ئەوا هەموو سەربەرزی موڵکی وای
پەروەردگارە. واتا : بادەستی بخات بەگوێڕایەڵی خوای پەروەردگار چونکە دەستی
ناکەوێت تەنها لە گوێڕایەڵی خوادا نەبێت .
وە هەندێک لە سەلەف دەپاڕانەوە و دەیان فەرموو : خوای
پەروەردگار بەهێزم بکەیت بە گوێڕایەڵی خۆت وسەڕشۆڕم نەکەیت بەسەرپێچی کردنی
فەرمانەکانت .
قال عبد الله بن المبارك
رأيت الذنوب تميت القلوب وقد يورث الذل إدمانها
وترك الذنوب حياة القلوب وخير لنفسك عصيانها
وترك الذنوب حياة القلوب وخير لنفسك عصيانها
الحمد لله الذی بنعمته تتم الصالحات
١٢- ذی الحجە -١٤٣٧ کەلار
تعليقات