نەخۆشیەکان بەئاگاهێنەرەوەن
نەخۆشیەکان بەئاگاهێنەرەوەن
...
لە (موحەمەدی کوڕی سەلامی ئەلبەصری ئەلجەمحی)ەوە کە دەفەرمووێت : «الإنسان في غفلة حتى يوقظ بعلة» [تاريخ بغداد (3/276)]. واتا : مرۆڤ لە بێئاگایی دایە تاوەکو بەئاگادێتەوە بەهۆی نەخۆشی و ناخۆشیەوە .
پێشەوا ابن القیم رحمە الله دەفەرمووێت : "لولا محن الدنيا ومصائبها لأصاب العبد - من أدواء الكبر والعجب والفرعنة وقسوة القلب - ما هو سبب هلاكه عاجلا وآجلا، فمن رحمة أرحم الراحمين أن يتفقده في الأحيان بأنواع من أدوية المصائب، تكون حمية له من هذه الأدواء، وحفظا لصحة عبوديته، واستفراغا للمواد الفاسدة الرديئة المهلكة منه، فسبحان من يرحم ببلائه، ويبتلي بنعمائه
كما قيل:
قد ينعم بالبلوى وإن عظمت
ويبتلي الله بعض القوم بالنعم ،
فلولا أنه - سبحانه - يداوي عباده بأدوية المحن والابتلاء لطغوا وبغوا وعتوا، والله - سبحانه - إذا أراد بعبد خيرا سقاه دواء من الابتلاء والامتحان على قدر حاله يستفرغ به من الأدواء المهلكة، حتى إذا هذبه ونقاه وصفاه، أهله لأشرف مراتب الدنيا، وهي عبوديته، وأرفع ثواب الآخرة، وهو رؤيته وقربه". [زاد المعاد (4/173)].واتا : ئەگەر محنەت و ناخۆشیەکانی ئەم دونیایە نەبوایە ئەوە تووشی بەندە دەبوو لە -نەخۆشیەکانی خۆبەزل زانی و بەخۆ سەرسام بوون و ڕەۆشتە فیرعەونیەکان و دڵ ڕەقیەوە- کە دەبنە مایەی لەناوچوونی جا زووبێت یان درەنگ ، لە بەزەییەکانی میهرەبانترینی میهرەبانان ئەوەیە کە بەسەری بکاتەوە لە هەندێک کاتدا بەچەندینجۆر لە دەرمانەکانی نەخۆشی و موصیبەت ، کە دەبێتە مایەی پاراستن بۆی لە ئەم نەخۆشیانە ، وە وەو پاراستنێکیش بێت بۆ ڕاستێتی پەرەستشەکانی ، وە بۆ ئەوەی بەتاڵی بکاتەوە لە ئەو مادە بەسەرچووە بێکەڵکانەی کە تێیدایە و دەبێتە مایەی لەناوبردنی ، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو پەروەردگارەی کە ناخۆشیەکان دەکات بە مایەی ڕەحم و میهرەبانی ، و نیعمەتەکانیشی دەکات بە تاقی کردنەوە .
وەکو گوتراوە : نیعمەت دەڕێژێت بەناڕەحەتیەکان ئەگەر مەزنیش بن ،
وە تاقیشیان دەکاتەوە پەروەردگار هەندێک لەخەڵکی بە نیعمەتەکانی.
ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە -پاکی و بێگەردی بۆی- کە بەندەکانی چارەسەردەکات بە چارەسەرەکانی میحنەت و تاقیکردنەوەکانی ئەوا زیادەڕەودەبوون و سنووریان دەبەزاند و لەئاستی خۆیان تێپەڕ دەبوون ، وە خوای پەروەردگار -پاکی و بێگەرد بێت- ئەگەر بۆ یەکێک لە بەندەکانی چاکە و خێری بووێت ئەوا دەیکات بە قوڕیدا چارەسەرێک لە چارەسەرەکانی ناڕەحەتی و تاقیکردنەوە بەئەندازەی حاڵی کەسەکە بۆ ئەوەی بەتاڵی بکاتەوە لە نەخۆشیە لەناوبەرەکان ، تاوەکو ئەگەر پاڵفتە و بێخەوش و بێگەردی کرد ، دەیکات بە شایستەی بەڕێزترین پلەکانی دوونیا - کە ئەویش بریتیە لە بەندایەتی کردنی خوا - ، وە دەیکات بە شایستەی بەرزترین پاداشتی ئاخیرەت کە بریتیە لە بینینی پەروەدگار و نزیک بوون لێی .
.....
سەرچاوە : أثر وتعليق » العلل موقظات al-badr.net/muqolat/5986
وەرگێڕانی : زانا سلیم کەلاری
تعليقات