كاتێک پێش نوێژ وەسف و ستایشی خوا دەکات لە ( دوعای قنوت ) دا نوێژ خوێن چی دەڵێت ؟؟؟

كاتێک پێش نوێژ وەسف و ستایشی خوا دەکات لە ( دوعای قنوت ) دا نوێژ خوێن چی دەڵێت ؟؟؟

—------------------------------
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ٲما بعد :
یەکێک لە ئەوبابەتانەی خەڵکی پێویستیان پێی دەبێت لەمانگی ڕەمەزاندا بریتیە لەوەی بزانن کاتێک پێشنوێژ لە دوعای قنوتدا ستایشی خودای کرد وەکو دەڵێت :
(( إِنَّكَ تَقْضِي وَلَا يُقْضَى عَلَيْكَ، وَإِنَّهُ لَا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ، وَلَا يَعِزُّ مَنْ عَادَيْتَ، تَبَارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ )).
(( اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنِّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ الأَحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ))

ئەم بابەتەش یەکێکە لە ئەو بابەتانەی کە فەرموودەی صحیحی لەبارەوە نەهاتووە و بەو هۆیەوە ڕاجیایی لەنێوان زانایاندا هەیە بەسەر چەند بۆ چوونێکدا بەم شێوەی خوارەوە .
1)                زانای پایەبەرز شیخ محمد ناصر الدين الألباني – رحمه الله – دەفەرموویت :
يؤمن في موضع الدعاء، ويسكت في موضع الثناء على الله.اهـ
واتا : لەکاتی دوعا کردندا دەلێت ئامین ، بیدەنگیش دەبێت لە کاتی ستایش کردنی خوادا.
2)                زانای پایەبەرز شیخ محمد بن صالح العثيمين – رحمه الله –دەفەرموویت:
فإذا ورد ثناء على الله – عز وجل – في قنوت الوتر، وقال المأموم: “سبحانك” فلا بأس.اهـ واتا : ئەگەر ستایش کردنێک هەبوو لەسەر خوای پەروەردگار لە قنوتی وتر دا و نوێژ خوێن وتی : (سبحانک) هیچی تیا نیە و ئاساییە .

3)                زانای پایەبەرز شیخ زيد المدخلي رحمه الله دەفەرمویت :
الأمر في هذا واسع، إن شاء أمن، لأن التأمين تمجيد، وإن شاء سبح الله ونزهه، وإن شاء سكت.اهـ واتا : ئەم کارە فراوانی تێدایە : ئەگەر ویستی دەڵێت : ئامین ، وە ئەگەریش بیەوێت خوا بەپاک و بەگەورە ڕادەگرێت (سبحان الله) وە ئەگەریش بیەویت بیدەگ دەبێت.
4)                زانای پایەبەرز شیخ عبد المحسن العباد خوا بیپارێزێت دەفەرموویت: له أن يقول سبحانك، وله أن يسكت.اهـ واتا : بۆی هەیە بڵێت : ( سبحانک ) وە بۆشی هەیە بێدەنگ بێت .
5)                زانای پایەبەرز شیخ عبيد بن عبد الله الجابري دەفەرمووێت:
يبدو لي أن اﻷمر فيه سعة، فإن شاء المأموم سبح، وإن شاء سكت، وحتى هذه الساعة لا أعلم ورود شيء في السنة في ذلك.اهـ واتا : وام بۆ دەردەکەوێت کە ئەم کارە فراوانی تێدایە ، ئەگەر نوێژ خوێن بیەوێت دەڵێت: ( سبحان الله ) و ئەگەر بیوێت بیدەنگ دەبێت ، وە هەتاوەکو ئەک ساتە هیچ شتێک نازانم دەر بارەی ئەم کارە هاتبێت لە سونەتدا .

شێخ صالح العصیمي خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت -مانای وتەکەی-: بێدەنگ دەبێت وە ئەگەر بڵێت سبحان الله دروستە بەڵام نابێت بڵێت ئامین چونکە ئەوشوێنانەی ستایشی خوایە و ئامین کردن تێدا دوعا کردنە بۆ پەوەردگار دوعاکردنیش بۆ پەروەدگار دروست نیە . 

 بۆیە باشترین حاڵەت بریتیە لەوەی بێدەنگ بێت و هیچ نەڵێت والله ٲعلم .
وصلی الله وسلم و بارک علی نبینا محمد
زانا سلیم کەلاری
********************
سوود وەرگیراوە لە : [ كلام أئمة أهل العلم والفقه فيما يقوله المأموم في مواطن الثناء من دعاء القنوت ] للشیخ عبدالقادر الجنید

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان