تەکفیر سەرهەڵدانەوە و چارەسەر
تەکفیر
سەرهەڵدانەوە
و چارەسەر
.......
الحمد لله والصلاة والسلام علی
رسول الله ٲما بعد :
دوای فەزڵی پەروەردگار بەهێزی
بانگەوازی سەلەفیەت بیری تەکفیری لە کوردستاندا کپ کردبووە بۆ ماوەی چەندین ساڵ ،
بەڵام ئەوە ماوەیەکە لە غیابی ئەو بەهێزیەدا دیسان بۆچوونە بۆگەنەکەیان برەو
پێدەدەنەوە و میشک و بیروباوەڕی خەڵکی دەشێوێنن .
ئەوەش چەند هۆکارێکی هەیه
لەوانە :
۱- ناشرین کردنی بانگەوازی
سەلەفیەت و ناوزڕاندنی.
۲- وەرگێڕانی کتێبی سەرانی
گەورەی تەکفیر لە هاوشێوەکانی سید قوتب و محمد قوتب و سید ابو فزل جگە لەوانیش
لەلایەن تەکفیریەکانەوە لە هاوشێوەی ملا کرێکار و کامران و خوێندکارەکانیان و
گرووپە تەکفیریەکانی دیکەش .
۳- بەکار
هێنانی فەتواو و بۆچوونی زانایانی گەورەی ئەهلی سوونە بەتێگەشتنی هەڵەوە .
٤- نەمانی
ئەو تەمیزەی کە سەلەفیەکان دەیان کرد بۆ جیاکردنەوەی نوسەرانی سەلەفی و تەکفیری.
٥ -وروژانوونی بابەتانێکی هەستیار [ هاوشێوەی بابەتەکانی : عوزر
بەجەهل و بابەتەکانی ئیمان و دار الکفر و دار الائیمان ] بەبێ لێکۆڵینەوەی پێویست
و شڵەژاندنی فێرخوازان لەبری فێرکردنیان لە لایەن هەندێک لەئەو کەسانەوە کە
بەسەلەفی ناسراون .
وە چارەسەرەکەشی بریتیە لە :
۱- بڵاوکردنەوەی بۆچوونی زانایانی سەلەفی سەبارەت بەسەرانی تەکفیر لە کۆن
و نوێدا بۆ وشکردنی سەرچاوەکانیان.
۲- درووست کردنەوەی ئەو تەمیزەی کە لەناو چووە بۆ ئەوەی فێرخوازان تەنها
کتێبی بانگ خوازە سەلەفیکان بخوێننەوە .
۳- نەوژاندنی بابەتەکان بۆ خەڵکی
چوونکە تەنها بڵاوکردنوەی فەتوا لەبابتە هەستیارەکاندا گرنک نیە بەڵکو ئەوەی گرنگە
لێکۆڵینەوەی زانستیە .
والله ٲعلم
نسٲل الله الهدایة
والثبات. .
......
زانا سليم كەلاری
شاری مەدینەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
سەرهەڵدانەوە و چارەسەر
۱- بڵاوکردنەوەی بۆچوونی زانایانی سەلەفی سەبارەت بەسەرانی تەکفیر لە کۆن و نوێدا بۆ وشکردنی سەرچاوەکانیان.
۲- درووست کردنەوەی ئەو تەمیزەی کە لەناو چووە بۆ ئەوەی فێرخوازان تەنها کتێبی بانگ خوازە سەلەفیکان بخوێننەوە .
۳- نەوژاندنی بابەتەکان بۆ خەڵکی چوونکە تەنها بڵاوکردنوەی فەتوا لەبابتە هەستیارەکاندا گرنک نیە بەڵکو ئەوەی گرنگە لێکۆڵینەوەی زانستیە .
نسٲل الله الهدایة والثبات. .
تعليقات