" من تکلم في غير فنه أتى بالعجائب "


وتراوه :
.....
یەکێک لە پەندە جوانەکان و وتە بەنرخەکان کە هەندێک لە زانانیان بەکاری دەهێێنن بەرامبەر بە ئەو کەسانەی لە بابەتیکدا قسە دەکەن بەبێ ئەوەی کار و پیشەی ئەوان بێت بریتیە لە : " من تکلم في غير فنه أتى بالعجائب " واتا : هەر کەسێک قسە بکات لەجگە لە فەن و پسپۆڕی و بوارەکەی خۆیدا ئەوە شتی سەیر و سەمەرە دەڵێت .
لە زەمانی پێشوودا زانایان سەیر و سەمەرەیان لە کەسانیک دەبیست کە قسەیان لە جگە لە (فن و پسپۆڕی ) خۆیاندا دەکرد لەکاتێکدا کەسانی بەتوانابوون و شارەزایەکی گشتیان لە زانسەکاندا هەبوو .
ئەی تۆ بڵێیت چی ببیسترێت لە کەسانێک كە پسپۆڕیان لە هیچ زانست و فەنێک نیە و لە هەموو زانست و فەنێکدا وتەیان هەیە و قسەی تێدا دەکەن و لە هەموو چێشتێکدا کەوچکن ؟!.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان