المشاركات

زۆر قسە کردن دانایی و زیرەکی نیە بەڵکو خۆ پاراستن لەتاوانباری و موفلیسی قیامەت دانایی و زیرەکیە

مەرجەکانی هاوڕێ

مەرجەکانی هاوڕێ  ........ ابن جُزي المالكي - رحمه الله- دەفەرمووێت : مەرجەکانی هاوڕێ حەوتن : ۱- لەبیروباوڕدا سوونی بێت . ۲- کەسێکی لەخواترس بێت لەدینداریەکەیدا . چونکە ئەگەر کەسێکی بیدعەچی یان خراپەکار بوو ئەوا هاوڕێکەشی دەباتە سەر بۆچوونی خۆی یان خەڵکی گومانی ئەوەی پێدەبن لەسەر بۆچوونیبێت ، چونکە مرۆڤ لەسەر بۆچوونی هاوڕێکەیەتی . ۳- کەسێکی عاقڵ و ژیر بێت ، هاوڕێیەتی کەسی بێ عەقڵ بەڵا و موسیبەتە . ٤-کەسێکی بەڕەشت بێت ، ئەگەر ڕەوشتی ناشرین بێت ئەوا ئەمین نابیت لە دژایەتی کردنی بۆت ، تاقی دەکەیتەوە بە توڕەکردنی ئەگەر توڕە بوو واز بهێنە لەهاوڕێیەتی کردنی . ٥- کەسێکی دڵ ساغ بێت و سەلامەت بێت لە کاتی ئامادەبوون و غیابیدا ، کەسێکی کینەلەدڵ و حەسوود نەبێت ، کەسێک نەبێت خراپەی بۆت بووێت ، و کەسێک نەبێت دووڕوو نەبێت لەهەر لایەک بەجۆرێک خۆی دەربخات . ٦-کەسێک بێت لەسەر عەهد و پەیمان بێت و هەرڕۆژێک لەسەر ڕەنگ و شێوازێک نەبێت . ۷- هەڵبسێت بەحەق و مافەکانت هەروەکو تۆ هەڵدەستیت بەحەق و مافەکانی ، خێر نیە لەهاوڕێیەتی کەسێکدا کە حەقەکانی تۆ نابینێت لەسەری هەروەکو تۆ حەقەکانی ئە دە...

الحمد لله (نیقاب و حیجاب) دووسودی گەورەی تێدایە

الحمد لله (نیقاب و حیجاب) دووسودی گەورەی تێدایە  ........... کاتێک ئافرەتێکی موسڵمان ( حیجاب یان نیقاب دەکات) یاخود گەنجێکی موسڵمان (ڕێش بەردەداتەوە یان شەرواڵەکەی کورت دەکاتەوە) ئەوا دوو سودی گەورەی تێدایە : ١- گوێڕایەڵی کردنی خوای پەروەردگارە و پاداشتی لەسەرە بە جێگەیاندنی ئەو واجبانە.  ٢-وەکو دڕکێک وایە بۆ چاوی ( مونافیق و بێ دین و دەغەڵەکان ) چونکە زۆر زۆریان پێ ناخۆشە و بینینی ئەو دروشمانە زۆر ئازاریان دەدات ، ئەویش خۆی بۆ خۆی سودێکی گەورەیە بەڕاستی .

بلاو بونەوەی دروشمەکانی ئیسلام چاوی کوێر کردوون

بلاو بونەوەی دروشمەکانی ئیسلام چاوی کوێر کردوون  ................ الحمد لله ڕۆژ بەرۆژ دروشمەکانی ئیسلام زیاتر بڵاو دەبێتەوە بەکوێرایی چاوی هەموو ئەو کەسانەی پێیان ناخۆشە و دژایەتی دەکەن ، وە هەر دەبێت واش بێت چونکە خوای پەروەردگار ئەم ئاینەی ناردووە بۆ ئەوەی سەربکەوێت بەسەر هەموو دین و بەرنامەکانی دیکەدا . ئەوەشی کە دەبینرێت لە سوکایەتی کردنی هەندێک ( داڕنراو لە ڕەوشت و ئەخلاق ) بە دروشمێکی ئیسلام (ڕیشی درێژ ، شەرواڵی کورت ، حیجاب و نقابی داپۆشەر) بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر درەو شاوەیەتی دروشمەکانی ئیسلام کە بووە بە چقڵی چاویان بۆیە باشترین هەڵوێست بریتیە لە زیاد کردنی ئەو دروشمە بۆ ئەوەی زیاتر پێیان ناخۆش بێت.

پەروەردگار حیکمەتی هەیە لە کارەکانی .

پەروەردگار حیکمەتی هەیە لە کارەکانی . ..... ئەم ڕووداوەی [کچە نیقابەکە] چەندین سوودی تێدابووە لەوانەش : ۱-گەورەی ئیسلام کە بەدژایەتی کردنی بەهێز تر دەبێت . ۲-قین لە دڵی دوژمنانی کە هەمیشە هەوڵی خەفەکردنی دەدەن و لەهەوڵی بەردەوام دان بێ وچان . ۳- بەچاوی خۆتان بینیتان ئەگەر پەرتەوازەیی موسڵمانان نەبێت ئەوا بەڕاستی یەکگرتووییان کاریگەری زۆری دەبێت ؟! ٤-موسڵمان هەرچەند تاوانبار بێت -هەمووشمان تاوان بارین- هەمیشە سەربەرزە بەئیسلامەکەی و پێی ناخۆشە سووکایەتی بە درووشمەکانی ئاینەکەی بکرێت و موسڵمانان خێرێکی زۆریان تێدایه . ٥-ئەوەی کە ئازاری دوژمنانی ئیسلام دەدات بریتیە لە دەست گرتنمان بەدرووشمەکانی ئاینەکەمانەوە نەوەک تەنها گوتاف و پۆستی فەیس بووکمان . ٦-دەرخستنی ڕووی ڕاستی [ (دیمکراسی خوازان ) و (بانگەشەکارانی ئازادی) و ( مافی مرۆڤ) و (مافی ئافرەتان)] ، کە ئەمانە تەنها بۆ دژایەتی ئیسلام و موسڵمانەنە و هەموو کەس مافی هەیە و ئازادە تەنها موسڵمان و دەستگرتوان بە دینەوە نەبێت. ۷-ئەوەی گرنگە موسڵمانان لەم دۆخەدا ئەنجامی بدەن : ٲ- هاندانی خوشکانی موسڵمان بۆ زیاتر دەستگرتن بە پۆشاک...

سێ چارەک و کلتووری کووردی

سێ چارەک و کلتووری کووردی  ..... ئەوانەی لافی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری لێدەدەن کولتور و زمانی کوردیان شێواندووە . ئەوانە وا لەبری جلی کووردی سێ چارەک و پانتتۆڵ لەپێ دەکەن . ئەوانەن وا لەبری وشەی کوردی وشەی زل و زەبەلاحی ئینگلیزی بەکاردێنن بۆ ئەوەی بە ڕۆشنبیر ناوببرێن ، ئەوانە وا سری زمنیان و بنی زمانیان فینگەر و ....ئیزم و کەلەر و پارکین ئەو وشانەیە . ئەوانەن وا خۆیان و منداڵەکانیان لەزانکۆی بێگانە دەخوێنن و بەخەڵکیش دەڵێن ئێمە پەروەردەی کوردستانین . ئەوانەن وا کلتووری کۆمەڵگای ئێمە دەگۆڕن بە فیلم و زنجیرە تورکیەکانیان و دواتریش دەڵێن پارێزگاری لەکۆمەڵگای کوردی دەکەین . ئەوانەن وا لەبری ڕیشی سپی مام حاجیەکان ساک سووکە و شێوازە نابووتەکانی دیکەی سرو ڕیش چاککردنیان هێناوە ناو کۆمەڵکای کروودیەوە داواکارم لەپەروەدگار هیدایەتیان بدات یان ئەم میلەتە لەشڕیان بپارێزێت .
وتراوە : لە تووند ترین ئێش و ئازارەکان تووشی مرۆڤ دەبن سیانن :  🔴  ڕۆشتنی خۆشەیستان ،  🔵  وە کینەلەدڵی دۆستان ، ⚫  و پشتبەردانی هاوڕێ و ئازیزان .