المشاركات

جەژن و گەردنم ئازابکە

جەژن و گەردنم ئازابکە ................... ⚫️ جەژن بریتیە لە ڕۆژیک بۆ کردنەوەی دڵەکان و لێخۆشبوون لە هەڵەی هەلەکاران و سنگ فراوانی بەرامبەر بە تاوان باران . 🔴 جەژن ڕۆژێکە بۆ بەخۆدا چوونەوەی هەلەکاران و بەژدار بوونیان لە مەراسیمی گەردن ئازدی کردن لە موسلمانان . 🔵 جەژن بریتیە لە پەشیمان بوونەوە لە هەلە و تاوان ، و خۆداڕنینە لە مافی بەناحەق خوراوی موسڵمانان . ⚪️ جەژن ڕۆژێک نیە بۆ خۆداپۆشین لە هەڵە و تاوان بەوتنی : گەردنم ئازابکە براگیان . 🔘 نابێت پێش جەژن دونیا پڕ بکەیت لە تانەدان و پاشقول ڵێدان لە موسڵمانان پاشان بتەوێت بە وشەی "گەردنم ئازاکە " ڕزگارت ببێت لە توڕەی و ناڕەحەتی ناو دڵیان. 🔶 خوای پەروەردگار سنگ فراوانی و لێبووردەی بکات بە قسمەتی هەموان .

" زینا و بەد ڕەوشتی قەرزیکەو دەبێت کەسوکارت بیداتەوە "

v      زنجیرەی بڵاوکردنەوەی زانست (نشر العلم) (٣) وتەی " زینا و بەد ڕەوشتی قەرزیکەو دەبێت کەسوکارت بیداتەوە " لە تەرازوودا ئامادەکردنی زانا سلیم کەلاری پێشەکی الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد : یەکێک لەو بابەتانەی لە ناو خەڵکیدا بڵاو کراوەتەوە و خەڵکیکی زۆری پێوە سەرقاڵ کراوە بریتیە لە وتەی : ( زینا و بەد ڕەوشتی قەرزێکە و دەبێت کەسوکارت بیداتەوە ) لەبەر بڵاوبونەوەی ئەم بابەتە و زۆر پرسیارکردن دەربارەی پێمان خۆش بوو ڕونکردنەوەیەک دەربارەی بدەین بۆ ئەوەی لەسەر بەرچاو ڕوونی بین لەم بارەیەوە . داواکارین لە پەروەردگارمان شارەزامان بکات لە دینەکەی خۆی .  پێشەکیەک دەربارەی ترساناکی زینا و داوین پیسی ب ەڕاستی ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە کە تاوانی زینا و داوێن پیسی تاوانێکی زۆر قیزەونە و گەورەیە لە لای کەسانی عاقڵ و ژیر وە لە شەریعەتی پەروەردگاردا چونکە شەریعەتێکە لە گەڵ عەقڵ و فیترەتدا دەگونجێت سزایی توندی بۆ دانراوە و یەکیکە لەتاوانە گەورە لەناوبەرەکان ،  وەکو...

پەرتووکی [سونەتە پشتگوێخراوەکان لە ڕەمەزاندا ]ی پێشەوا ئەلبانی

پەرتووکی [سونەتە پشتگوێخراوەکان لە ڕەمەزاندا ]ی پێشەوا ئەلبانی ..... الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲمابعد : ‌ یەکێک لەو نوسراوە بەنرخانەی پشت گوێ خراوە دەربارەی مانگی ڕەمزان بریتیە لە [السنن المهجورة في رمضان] كە لە بنچینەدا وانەیەکی بەنرخی پێشەوای ئەهلی سونە شێخ ئەلبانی بەڕەحمەت بێت کە نوسراوەتەوە و ڕێک خراوە .  وە چەند بابەتێکی گرنگ لەخۆ دەگرێت ونوسراوێکی زۆر بەنرخە ، هەربۆیە هەندێک لەگرنگ ترین سودەکانی باس دەکەم پشتیوان بەخوا ، لەوانە : ۱- دووعای بەرەبەیان. ۲-پاشێو درەنگ کردن . ۳-خێرا بەربانگ کردنەوە . ٤-سەیرکردنی زانینی بەرەبەیان و خۆر ئاوابوون بۆئەوکەسانەی گونجاوە. ٥-خواردنەوەی وتەواو کردنی پێویستی خۆی ئەگەر پەرداخێکی بەدەستەوە بوو و بانگی دا . ٦-وتنی الصلاة خیر من النوم لە بانگی یەکەمدایە نەوەک دووەم . ۷-دووبانگ پەیوەندی بە ڕەممزانەوە نیە بەڵکو دەبێت لەهەموو ساڵ بەو شێوازە بێت . ۸- کاتی دەست گرتنەوە لەخواردن و نوێژی بەیانی هیچ جیاوازیەکیان نیە و دەبێت هەردووکیان لەکاتی فجری صادقدا بێت . ۹- هەڵەی ئەو تەقویمە فەلەکیەی کاری پێدەکرێت بەتایبەتی لە نوێژی مەغربدا . ۱۰-...

لە فیقە و ئەحکامی نوێژکردن لەسەر کورسی .

لە فیقە و ئەحکامی نوێژکردن لەسەر کورسی .  ..... ۱- 🔹  ئەگەر تۆ دەتوانیت نوێژ بکەیت لەسەر زەوی و سوجدە بەریت لەسەر حەوت ئەندامەکە ، بەڵام ناتوانیت ئەو کارە ئەنجامبدەیت ئەگەر لەسەر کورسی بیت ئەوا واجبە لەسەر زەوی دابنیشیت . ۲- 🔹  ئەگەر تۆ بەپێوە نوێژ دەکەیت پاشان لەسەر کورسی دادەنیشیت بۆ سوجدە وئەوانی دواتر ، ئەوا پێویستە لەڕێکی ئەو کەسەی تەنیشیتت بوەستیت ، وە ئەگەر ویستت دابنیشیت ئەوا کورسیەکەت دەکێشیت بۆ ئەوەی پشتی کورسیەکەت ڕێک بێت لەگەل پشتی ئەوەی تەنیشتت . 🔹 ۳- ئەگەر تۆ بە دانیشتنەوە نوێژ دەکەیت لەسەرەتای نوێژەوە تاوەکو لێدەبیتەوە لێی ئەوا پشتی کورسیەکە ڕێک دەکەیت لەگەڵ پشتی ئەو کەسەی تەنیشتت هەر لەسەرەتای نوێژەوە ، وە دروست نیە هەر بەدانیشتنەوە پێت ڕێکبێت لەگەڵ پێی ئەو کەسەی لەتەنیشتە چونکە لەم حاڵەتەدا تۆ لە ڕیزەکە دواکەوتویت و ئازاری ئەو کەسەی دوای خۆت دەدەیت . ا ۰۰۰۰۰۰۰----------------۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰ا 🖌  ٲ . د . سلیمان الرحیلی 📚  تویتەر

دەرکردنی زەکاتی سەرفترە

صورة
دەرکردنی زەکاتی سەرفترە  ........ دروست نيە زەکاتی سەرفترە بە پارە بدرێت، بەڵکو دەبیت بە خواردن بدرێت ، ...... وە هەرکەسێک بە پارە دەری بکات ئەوە جێگای خۆی نەگرتووە لەلای زۆرینەی شەرع زانان-بەڕحمەت بن - لەوانە : مالک و شافعی و أحمد ، بەڵام هەرکەێک بە خواردن دەری بکات ئەوا جێگای خۆی گرتووە لەلای هەموو زانایان ، شەرعزان قازی عیازی مالکی و شەرعزانی نەووی شافعی -هەردوویان بەڕەحمەت بن -دەفەرموون :  (:  ولم يُجِز عامة العلماء إخراج القِيمة في ذلك، وأجازه أبو حنيفة.) زۆرینەی زانایان بەدروستیان نەزانیوە سەرفترە بەپارە دەربکرێت ، وە ئەبو حەنیفە بەدروستی زانیوە  ...... الأحكام الفقهية الخاصة بزكاة الفطر للشیخ عبدالقادر الجنید حفظه الله

حوکمی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە چیە بە پارە ؟

حوکمی دەرکردنی زەکاتی سەرفترە چیە بە پارە ؟ وەڵام : حوکمەکەی ئەوەیە کە بەتاڵە و پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەری خوایە علیه الصلاة والسلام درهەم و دیانر هەبوو لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم وە لەسەردەمی خەلیفە ڕینمونی کراوەکاندا . پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام ئەم کارەی بەشەرع داناوە بە خواردن ، وە ئەمەش دروشمە بۆ ئیسلام و وە دەرکردنی پارە ئەم دیاردە و دروشمەی تیانیە . هەر بۆیە پێویستە بەو شێوازە دەری بکەین کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمامی کردووە .  ....................... [  📕  مرحبا يا طالب العلم ص 464 للشيخ ربيع المدخلي - حفظه الله - ]

شایەتی نەزانی و سەفاهەت لەسەر خۆت مەدە !!

شایەتی نەزانی و سەفاهەت لەسەر خۆت مەدە !! ..... ‏قال الشيخ محمد بن رمزان الهاجري حفظه الله تعالى: "من علم العلم علم قيمة أهله، ولذلك لا يتجرأ على العلماء الا السفهاء". واتا : هەرکەسێک فێری زانستت ببێت ئەوا ڕێز و پلەی ئەهلی علمیش ئەزانێت ، هەر بۆیە هیچ کەسێک نیە جورئەت بکاتەسەر قسە گوتن بە زانایان تەنها کەسانی سەفیه و نەزان نەبێت . ..... شرح أخلاق العلماء لأبي بكر الآجري رحمه الله