المشاركات

پاراستنی منداڵان لەکاریگەری چاو

پاراستنی منداڵان لەکاریگەری چاو   پاراستنی منداڵان لەکاریگەری چاو الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : بەڕاستی یەکێک لە نیعمەتەکانی پەروەردگار بەسەر بەندەکانیەوە بریتیە لە منداڵەکانی ، کە چاوی پێیان گەش دەبێتەوە و دڵی پێیان خۆش دەبێت ، بۆیە پێویستە لەسەر باوکان و دایکان پارێزگاری تەواو لە مندالەکانیان بکەن و بیان پارێزن لە هەموو کار و کردەەیەک کە زیانیان پێ دەگەیەنێت ، وە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە زیان بەخشە بە منداڵان بریتیە لە (چاو). بەڕاستی چاو حەقە و کاری گەری هەیە و خورافە نیە و لەم بارەیەشەوە چەندین فەرمودەمان هەیە کە تییدا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم باسی ڕاستی چاومان بۆ دەکات لەوانە : 1-    ( العين حقٌّ، تُدخل الجَملَ القِدرَ، و تُدخل الرجلَ القبر ) . ( [1] ) واتا : چاو حەقە ، وە وشتر دەخاتە مەنجەڵەوە و پیاویش دەخاتە قەبرەوە. 2-    ( استعيذوا بالله تعالى من العين فإن العين حق ) . ( [2] ) .   واتا : پەنا بگرن بەخوای پەروەردگار لە چاوی ، بەڕاستی چاو حەقە . هەر بۆیە یەکێک لەو ئەرکە گرنگانەی لەسەر باوکان و ...