هەڵوێستەیەک لەگەڵ درۆی نیساندا
هەڵوێستەیەک لەگەڵ درۆی نیساندا ............................ بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : برایانی بەڕێز و خۆشەویستم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و لە کاتی هاتنی یەکی نیساندا (يەکی مانگی چوار) بە داخەوە لە ناو ولاتانی موسڵماندا درۆکردن بە دروست دادەنریت و ناوی لیێ دەنرێت : ( درۆی نیسان ) یان (درۆی یەکی نیسان)یان (درۆی سپی) ، وە ئەم کارە کاریکی حەرام و نادروستە ، چونکە خوای پەروەردگار نەهی کردوە لە درۆ کردن وە لەعنەتی کردووە لە درۆزنان وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە چەندین شوێندا نەهی ل ێ کردووین کە درۆ بکەین لەوانە : 1) خوای پەروەردگار دەفەرموویت ( إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَأُوْلئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ) [النحل: 105] 2) و خوای پەروەردگار فەرمانمان پێدەکات لە گەل راستگۆیان بین : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ ...