المشاركات

عرض المشاركات من 2019

ئەو سودەی لە زەوی لەزەمان وەرگرت

ئەو سودەی لە زەوی لەزەمان وەرگرت  ................... ١- گەورەیی و بەهێزی دەسەڵات و قودرەتی خوای پەروەردگار . ٢- تاوان باجی هەیە ، وبیرمان دەکەوێتە لە کاتی ناخۆشیدا . ٣- خەڵکی ئێمە موسڵمانە شوکر بۆخوای پەروەردگار بەڵام شەهەوات و خۆشی دونیا مەشغوڵی کردووین و یادی خوای بیر بردوینەتەوە. ٤- لە کاتی ناخۆشیدا تەنها و تەنها بۆ خودا دەبەین دەبا لە خۆشیشدا وا بین و لە خودا غافڵ نەبین . ٥- ئەو کەسانەی هاوار دەکەنە غەیری خوا ، ئێستا هیچ یەکیک لەوانە فریایان دەکەوێت ؟!! ٦- ئەمە زەوی لەرزەی دونیا بوو حاڵمان وا پەرێشان بوو ، ئەی لە رؤژی دوایدا حاڵمان چۆنە بەرامبەر زەوی لەرزەی قیامەت کە خودای پەروەردگار بە مەزن ناوی هێناوە ؟! ٧- ئەوەشمان بیر نەچێت زەوی لەرزە کارەساتی سروشتی یان تورەیی سروشت نیە بەڵکو بەویستی خوای پەروەردگار ڕوو دەدات.  ٨- ئەو دونیایەی کە چەند خۆشەویستە لەماڵ و پارە خەلکی هەمووی بەجی هێشت خێرا خۆی دەرباز کرد .  ٩- دایک منداڵی خۆی بیر چوو ، وە باوک کوڕی خۆی بیر چوو ئەی لە قیامەت چۆن بیت. .............. خوای پەوەردگار لە تاوانەکانمان خۆش بێت و بەهۆی تاوانەکانمانەوە لەناوما...

بیدعە هۆکاری هەڵگەڕانەوەیە لەدین ، نەوەک سونەت و سەلەفیەت ......

بیدعە هۆکاری هەڵگەڕانەوەیە لەدین ،   نەوەک سونەت و سەلەفیەت . .....  الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد :  بەڕاستی هەر لەو ساتەوەختەوە پەروەردگار مرۆڤی دروست کردووە ئیتر ناکۆکی و کشمانکێش لە نێوان حەق و باتڵدا درووست بووە ، ئەهلی حەق دڵخۆش بوون و بەبەرنامەکەی خۆیان و بەرگریان لێ کردووە و هەموو شتێکیان لە پێناویدا بەخشیووە .  بەهەمان شێوەش ئەهلی باتڵ کەمتەڕخەمیان نەکردووە لە گومان درووست کردن لەسەر ئەو ڕێگا و ڕێبازەی کە ئەلی حەق نێگر بوونە لەسەری بۆیە هەمیشە هەووڵی ناشرین کردن و بێزاندیان داوە .  جا ئەهلی باتڵ لە ئەهلی بیدەع  و ئەهواء بێت یان ئەهلی کوفر و نیفاق لەم بوارەدا ئەسپی خۆیان تاو داوە و هەمیشە ئەهلی بیدەع چەکی ئەهلی کوفرە بوونە بۆ ناشرین کردنی ئیسلامی ڕاستەقینە و شوێنکەوتووەکانی .  وە وەکو ڕوونیشە کە شوێنکەوتوانی ڕاستەقینەی ئەو ئیسلامەتیەی کە پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و هاوەڵانی - رضي الله عنهم - لەسەری بوون  لە دێر زەمانە تەنها و تەنها بریتی بوون لە ئەهلی سوونەت و جەماعەت جا بەهەرناوێکەوە بێت کە بەناوبانگ بن وەکو...

ئامانجی مەزن ماندووبوونی دەوێت ......

ئامانجی مەزن ماندووبوونی دەوێت . ..... پێغەمبەری خوا  صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت :  [حفت الجنة بالمكاره]. بەهەشت دەورە دراوە بە ناڕەحەتی .  شاعیر دەفەرمووێت :  و إذا كانت النُّفوسُ كِباراً   تَعِبَت في مُرادِها الأجسامُ ..... ئەگەر نەفسەکان مەزن بن ئەوا بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان لاسەکانیان ماندوو دەکەن . ..... یەکێکی دیکەیان دەڵێت :  كَذا المَعالي.. إذا ما رُمتَ تُدركُها فاعبُر إليها على جسرٍ مِن التَّعبِ بەدەست هێنانی پلە بەرزەکان ئەگەر ویستت دەستی بخەیت  ئەوە بپەڕەرەوە بۆی بەسەر جسرێکدا لە ماندوو بوون و شەکەتی .

زەوی لەرزە

#زەوی_لەرزە_کارەساتی_سروشتی_نیە   ......................... زەوی لەرزە کارەساتی سروشتی نیە بەڵکو بەویستی خوای پەروەردگار ڕوودەدات بۆیە پێویستە لەکاتی زەوی لەرزە  پەلەبکەین لە گەڕانەوەدا بۆلای خوای پەوەردگار ، وە ملکەچ بین بۆی ، وە داوای لێ بکەین کە پارێزراومان بکات ، وە زۆر یادی خوای پەوەردگار بکەین و زۆر داوای لێ خۆشبوون بکەین.

وته‌ى زانايان له‌ مه‌زهه‌به‌ جياوازه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئاهه‌نگێڕان به ‌له‌دايك بوونى باشتريني پێغه‌مبه‌ران

وته‌ى زانايان له‌ مه‌زهه‌به‌ جياوازه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئاهه‌نگێڕان به ‌له‌دايك بوونى باشتريني پێغه‌مبه‌ران ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان زانا سليم كه‌لارى الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد :  ئەی موسڵمانی بەڕێز سەرەڕای ئەوەی کە زانایان زۆرینەیان لەسەر ئەوەن کە ڕۆژی دوانزەی ڕەبیع الٲول ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم نەوەک ڕۆژی لەدایک بوونی بێت ( [1] ) بەڵام هەر کۆمەڵێک لە مووسڵمانان دەست لەم کارە هەڵناگرن و ئەنجامی دەدەن ، وە زۆرێکیشیان خۆیان دەدەنە پاڵ زانایانی چوار مەزهەبە [مەزهەبی ئیمای شافعی ، مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد ، مەزهەبی ئیمامی مالک ، مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنیفە ] بۆیە ئەمەی بەردەستت وتەی هەندێک لە زانایانی ئەو چوار مەزهەبە و ج گه‌ له‌ ئه‌وانيش بەهیوای ئەوەی سوود بەخش بێت : 1-                     مەزهەبی ئەهلی حەدیس . زانا و پێشەوا و موجتەهید ئیمامی محمد علي شەوکانی - ب ه‌ڕه‌حمه‌ت بێت – ده‌فه‌رمووێت   :  ...

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە (١٢) ربیع الأول وەفاتی کردووە ؟!

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە (١٢) ربیع الأول وەفاتی کردووە ؟ ! ئاماد ەکردن زانا سليم ك ەلاری الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : ب ەراستی وەفاتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم موصیبەتێکی گەورەیە بەسەر ئەومەتی ئیسلامدا هات و هەرکەسێک تووشی بەڵاو نارەحەتیەک هات ئەوا بادڵی خۆی بداتەوە بەمردنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم چونکە ئەوە گەورە ترین موصیبەتە. ( [1] ) س ەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی ( دووشەمە ) ی   مانگی (ربیع الأول) وەفاتی کردووە بە کۆدەنگی زانایانی ئەومەت . ئیمامی ط ە بەری بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : ( أما اليوم الذي مات فيه رسول الله -صلى الله عليه و سلم- فلا خلاف بين أهل العلم بالأخبار فيه أنه كان يوم الاثنين من شهر ربيع الأول ) ( [2] ) واتا : سەبارەت بە ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، خیلاف نیە لە نێوان ئەو زانایانەدا کە شارەزان بە خەبەر کە لە ڕۆژی (دووشەمە) بووە لە مانگی (ربیع الأول) .    ئەمە بریتیە لە کۆدەنگی زانایان سەبارەت بە ڕۆژی وەفاتی...