المشاركات

عرض المشاركات من ديسمبر, 2020

ئەو هاوڕێیەی کە هاوبەشتە لە گریان و پێکەنینەکانتدا لەپێناوی خوای پەروەردگاردا :

  ئەو هاوڕێیەی کە هاوبەشتە لە گریان و پێکەنینەکانتدا لەپێناوی خوای پەروەردگاردا : ١- دەستی پێوە بگرە بەتوندی . ٢- هەمیشە دوعای خێری بۆ بکە . ٣-شوکری خوای پەروەردگار بکە لەسەری کە هاوڕێی لەوجۆرەی پێ بەخشیویت چونکە ئەوە نیعمەتێکی گەورەیە و شوکری خوا نیعمەتەکانی زیاد دەکات بەسەرتەوە. پەروەردگار هاوڕێ و خۆشەویستەکانمان لە هەموو ناخۆشیەک بپارێزە لە دین و ژینیاندا.

چەند کارێک کە پێویستە لە فێرخوازانی زانستی شەرعیدا هەبێت .

  چەند کارێک کە پێویستە لە فێرخوازانی زانستی شەرعیدا هەبێت . .... ئەم چەند خاڵێکی گرنگ و پێویستە بۆ هەر کەسێک بیەوێت فێر خوازی زانستی شەرعی بێت بەهیوای سوود وەرگرتن لێی : ١- دوعا و پاڕانەوە لە پەروەردگار . ٢- نیەتی پاکی لە بۆ ئامانجەکەی . ٣- دەرکەوتنەوە لە تاوان. ٤- خوێندنەوەی ژیانی زانایان . ٥- خوێندنەوەی هەندێک کتێبی تایبەت بەئادابی فێرخوازی زانستی شەرعی . ٦- تێکەڵاوی کردنی کەسانێکی تایبەت مەند لە تێگەیشتن و خوێندنەوە و دەرخکردندا. ٧- تێکۆشان لەگەڵ نەفسدا و بێ ئومێد نەبوون . ٨- ڕێک خستنی کاتەکان . ٩- دوبارە کردنەوە و پێداچوونەوەی ئەوەی لەبەر کراوە . ١٠- بڵاوکردنەوەی زانست . ١١- زۆر سوپاس کردنی پەروەردگار لەسەر فێربوونی هەر زانستێک . ١٢- گێڕانەوەی فەزڵ بۆ ئەوەی کەسەی زانستت لێوە وەرگرتووە . ١٣- ئاگادار بوون لە خۆ دەرخستن و پێشی مەجلیسگرتن . ١٤- سەیر کردنی بارودۆخی دەوروبەر و هاوڕێکان بۆ پەند وەرگرتن لێیان . ١٥- زۆر خوێندنەوەی قورئان بۆ ئەوەی بەرەکەت بکەوێتە کاتەکانەوە. والله أعلم زانا سلیم کەلاری ١٩-١١-٢٠٢٠

چەسپاندنی علم و زانست لە دڵدا

  باشترین هۆکار بۆ چەسپاندنی علم و زانست لە دڵدا و پاراستنی بریتیە لە کردەوە پێکردنی . شاعیرێک دەڵێت : لذاك قيل العلم يدعوا العملا إنْ يُلِفْه قرَّ وإلا ارتحلا واتا : هەربۆیە وتراوە علمو زانست بانگی کردەوە دەکەن ، ئەگەر کردەوە وەڵام بداتەوە و لەگەڵیا بێت ئەوا ئەویش جێگیر دەبێت ئەگەرنا علمەکەش کۆچ دەکات و دەڕوات .

يەکێک لەوتە جوانەکان .

صورة
  يەکێک لەوتە جوانەکان . ..... پێشەوا ثەوری رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : سەیرم دێت لەکەسێک هاوڕێکەی دەناسێت بە خۆشەویستی و دڵسۆزی و هیچ لەدەربارەی نازانێت تەنها خێر نەبێت بۆ ماوەی پەنجا ساڵ ، پاشان کەسێک دێت کە نەناسراو دێت هەواڵێکی خراپی پێدەدات دەربارەی هاوڕێکەی ، قسەی ئەو کەسە نەناسراوە وەردەگرێت و پشت دەکات لە زانیاری و ناسراویەکەی خۆی . ..... أنساب الأشراف (١١/٣١٤)

دوو هەڵە لەڕێگای زانست خوازیدا.

  دوو هەڵە لەڕێگای زانست خوازیدا. .... هەڵەی یەکەم : خوێندنی زانست بەبێ چاوساغ و مامۆستا . وەکو وتراوە : "من دخل في العلم وحده خرج وحده" واتا : هەرکەسێک بەتەنها بچێتە ناو خوێندنی زانستەوە ئەوا هەر بەتەنها دەردەچێت . واتا : زانست و زانیاری فێر نابێت . ئەمەش بە ڕەهایی نیە بەڵکو زۆرینەیە. "" هەڵەی دووەم : بەزاندنی سنورەکانی زانایان لە خوێندنی زانستدا . بەزاندنی سنورەکانی خوێندن بە ڕەچاو نەکردنی پلەبەندی یاخود ئەرک زۆر دروست کردن بەزۆری وانەکان و بەرنامەکانی خوێندن بە مەبەستی ئەوەی زووترین کات هەموو زانستەکان فێر ببێت . وەکو وتراوە : "من دخل في العلم جملة ، خرج منه جملة " واتا : هەرکەسێک بیەوێت هەموو زانستەکان پێکەوە بخوێنێت ئەوا هەموو زانستەکان پێکەوە بەجێ دەهێڵێت . ئیمامی مالک دەفەرمووێت :(ما أكثر أحد قط فأفلح ) واتا: هیچ کەسێک نیە هەڵپەی زیاتری کردبێت و سەرفەراز بووبێت . ابن هبيرة دەفەرمووێت : (من آفة التعليم اكثاره حتى تعجز القلوب عن أن تعيه) واتا : لە ئافاتەکانی فێربوون بریتیە لەوەی کە زۆر فێر بیت بەجۆرێک کە دڵ نەتوانێت تێی بگات .

ساردبوونەوە لە طلبی علمدا

  ساردبوونەوە لە طلبی علمدا .... پێشەوا ابن القیم بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : (فالطالب الجاد لابد أن تعرض له فترة ، فيشتاق في تلك الفترة إلى حاله وقت الطلب والاجتهاد) واتا : فێرخوازی جدی هەر دەبێت ساردبوونەوەی بەسەردا بێت ، لەو ساردبوونەوەدا ئارەزووی ئەو ساتانەی خۆی دەکات کە طلبی علمی کردووە و هەوڵ و ماندووبوونی داوە . ... مدارج السالكين

وێنەی زانست

  وێنەی زانست ... ئیمامی ئیبن القیم بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : " لَو صُوِّرَ العِلمُ صُورَةً لَكَانَت أجمَل مِن صُورَةِ الشمس والقَمَر! " واتا : ئەگەر زانست وێنە بکرایە ئەوا جوانتر دەبوو لە خۆر و مانگ .

ڕێگاکانی شەیطان بۆ لەخشتە بردنی نەوەکانی ئادەم

  ڕێگاکانی شەیطان بۆ لەخشتە بردنی نەوەکانی ئادەم .... پێشەوا ابن القيّم رحمه الله دەفەرمووێت : الشياطينُ تحتالُ على ابن آدم لتوقعَه في واحدٍ من أمور ستة: الكفر، ثم البدعة، ثم الكبائر، ثم الصغائر ثم الاشتغال بفضول المباح، ثم بالفاضل عن الأفضل، فإن أعيتهُم هذِه الحِيلُ السّت عمِدوا إلى حيلة أُخرى، وهي تسليطُ أهلِ الباطل والبدع عليهم . شەیطانەکان فێڵ لە نەوەکانی ئادەم دەکەن بۆ ئەوەی تووشی یەکێک لەئەم شەش کارەی بکات : ١- کوفر کردن ٢- ئەگەر نەکرا ئەوا بیدعە وشت داهێنان ٣- ئەگەر نەکرا ئەوا تاوانی گەورە ٤- ئەگەر نەکرا ئەوا تاوانی بچووک ٥- ئەگەر نەکرا ئەوا سەرقاڵ کردنی لەکارە زیادە لە حەڵاڵەکان ٦- ئەگەر نەکرا ئەوا سەرقاڵی دەکات بە باشەوە لەبری باشترین ، ئەگەر هیچ یەکێک لە ئەم شەش فێڵانە سوودی نەبوو ئەوا پەنا دەبەن بۆ فێڵێکی دیکە ئەویش : زاڵ کردنی ئەهلی بیدەع و ئەهوائە بەسەریاندا . .....

هاوڕێکەت لەپێش چاو نەکەوێت بەهۆی کەموکورتیەکانیەوە

هاوڕێکەت لەپێش چاو نەکەوێت بەهۆی کەموکورتیەکانیەوە  ....... 1-   ذو النونى مصري ده‌فه‌رمووێت :   (هيچ خێر له‌هاوڕيه‌تى كه‌سێكدا نيه‌ كه‌ پێى خۆش نيه‌ بتبينيت ئيلا به‌ مه‌عصومى نه‌بێت )  2-   پێشه‌وا شافعى به‌ڕه‌حمه‌ت بێت:   (هەرکەسێک ڕاست بکات لە هاوڕێیەتی براکەیدا : هه‌ڵه‌كانى قەبوڵ دەکات  ، و کەموکورتیەکانی پڕدەکاتەوە و لە هەڵەکانی دەبورێت كه‌ به‌بێ مه‌به‌ست بووه‌ ).   3- ابن أثير به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌فه‌رمووێت :  ( ئه‌و كه‌سه‌ هاوڕى نيه‌ كه‌ هه‌له‌كانى هاوڕيكه‌ى ده‌ژمێڕيت ، وه‌ تۆله‌ى لێ ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ورد و دررشتيك ، به‌ڵكو هاوڕێ ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ براكه‌يدا ده‌بيت سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌و شه‌لبوونه‌ى كه‌ تێيدايه‌ ، وه‌ وه‌ ڕاست ده‌بيته‌وه‌ بۆى له‌سه‌ر لاربونيه‌وه‌ ، ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌يه‌كى بينيى ده‌يخاته‌ ژێر پێيه‌كانى وه‌ ئه‌گه‌ر چاگه‌ر چاكه‌يه‌كى بينى ده‌يخاته‌ به‌رزيه‌كان ). .... (1) الإحياء (192/2) (2)تهذيب الأسماء للنووي:٥٥/١| (3)المثل السائر (125/1)