چەند کارێک کە پێویستە لە فێرخوازانی زانستی شەرعیدا هەبێت . .... ئەم چەند خاڵێکی گرنگ و پێویستە بۆ هەر کەسێک بیەوێت فێر خوازی زانستی شەرعی بێت بەهیوای سوود وەرگرتن لێی : ١- دوعا و پاڕانەوە لە پەروەردگار . ٢- نیەتی پاکی لە بۆ ئامانجەکەی . ٣- دەرکەوتنەوە لە تاوان. ٤- خوێندنەوەی ژیانی زانایان . ٥- خوێندنەوەی هەندێک کتێبی تایبەت بەئادابی فێرخوازی زانستی شەرعی . ٦- تێکەڵاوی کردنی کەسانێکی تایبەت مەند لە تێگەیشتن و خوێندنەوە و دەرخکردندا. ٧- تێکۆشان لەگەڵ نەفسدا و بێ ئومێد نەبوون . ٨- ڕێک خستنی کاتەکان . ٩- دوبارە کردنەوە و پێداچوونەوەی ئەوەی لەبەر کراوە . ١٠- بڵاوکردنەوەی زانست . ١١- زۆر سوپاس کردنی پەروەردگار لەسەر فێربوونی هەر زانستێک . ١٢- گێڕانەوەی فەزڵ بۆ ئەوەی کەسەی زانستت لێوە وەرگرتووە . ١٣- ئاگادار بوون لە خۆ دەرخستن و پێشی مەجلیسگرتن . ١٤- سەیر کردنی بارودۆخی دەوروبەر و هاوڕێکان بۆ پەند وەرگرتن لێیان . ١٥- زۆر خوێندنەوەی قورئان بۆ ئەوەی بەرەکەت بکەوێتە کاتەکانەوە. والله أعلم زانا سلیم کەلاری ١٩-١١-٢٠٢٠