المشاركات

عرض المشاركات من أبريل, 2020

شوێنەوارەکانی تاوان وسەرپێچی لەسەر لاشە و دەرون

شوێنەوارەکانی تاوان وسەرپێچی لەسەر لاشە و دەرون پوختەکراوە لە (الداء والدواء للإمام ابن القیم رحمه الله) وەرگێڕانی بەدەستکاریەوە زانا سلیم کەلاری بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد : بەڕاستی تاوان و سەرپێچی خوای پەروەردگار ئەوەندە شوێنەواری بێزراو و زیان بەخشی هەیە بۆ لاشە و دەرون لە دونیا و دواڕۆژدا کە کەس نایزانێت تەنها خوای پەوەردگار نەبێت : هەندێک لەو شوێنەوارانە : 1-              یەکەم بێبەش بوون لە علم وزانست : علم نورێکە خوای پەوەردگار دەیخاتە دڵەوە و سەرپێچی فەرمانەکانیش ئەم نورە دەکوژێنێتەوە . کاتێک ئیمامی شافعی لەلای ئیمامی مالک دانیشت وفەرموودەی خوێندەوە بەسەریدا، ئیمامی مالک سەرسام بوو بە وەی کەبینی لە خيرايي وزیرەکی و تەواوی تێگەیشتنی ئیمامی شافعی لە بابەتەکان پێی فەرموو : (إني أرى الله قد ألقى على قلبك نورا فلا تطفئه بظلمة المعصية   ) واتا: من دەبينم خوای پەوەردگار نورێکی خستوەتە دڵتەوە مەیکوژێنەوە بە تاریکی سەرپێچی خوای پەروەردگار. ...