پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە (١٢) ربیع الأول وەفاتی کردووە ؟!
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە (١٢) ربیع الأول وەفاتی کردووە ؟ ! ئاماد ەکردن زانا سليم ك ەلاری الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : ب ەراستی وەفاتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم موصیبەتێکی گەورەیە بەسەر ئەومەتی ئیسلامدا هات و هەرکەسێک تووشی بەڵاو نارەحەتیەک هات ئەوا بادڵی خۆی بداتەوە بەمردنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم چونکە ئەوە گەورە ترین موصیبەتە. ( [1] ) س ەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی ( دووشەمە ) ی مانگی (ربیع الأول) وەفاتی کردووە بە کۆدەنگی زانایانی ئەومەت . ئیمامی ط ە بەری بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : ( أما اليوم الذي مات فيه رسول الله -صلى الله عليه و سلم- فلا خلاف بين أهل العلم بالأخبار فيه أنه كان يوم الاثنين من شهر ربيع الأول ) ( [2] ) واتا : سەبارەت بە ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، خیلاف نیە لە نێوان ئەو زانایانەدا کە شارەزان بە خەبەر کە لە ڕۆژی (دووشەمە) بووە لە مانگی (ربیع الأول) . ئەمە بریتیە لە کۆدەنگی زانایان سەبارەت بە ڕۆژی وەفاتی...