له‌گه‌ڵ كتێبي "في ظلال القرآ‌ن" دا
له‌گه‌ڵ كتێبي "في ظلال القرآ‌ن" دا ................... الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين : به‌ڕاستى ورياكردنهوهى موسڵمانان له كه‌سانى گومڕا و خراپه‌كاران كارێكى پيويست و گرنگه له‌سه‌ر موسلمانان بۆ ئه‌وه‌ى ئاينى پيرۆزى ئيسلام به پاكى و جوانى خۆي بمێنێته‌وه به‌بێ گۆڕان ... وه پيغهمبهرى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى : (أخوف ما أخاف على أمتي من الأئمة المضلين) واتا : ترسناك ترين شتيك لێتان بترسم بريتيه له پێشه‌وا گومڕاكه‌ره‌كان . حسنى بصرى ده‌ي فه‌رموو : خۆتان ده‌گرنه‌وه له باسكردنى كه‌سانى فاجر و خراپه‌كار ؟!، باسيان بكه‌ن به ئه‌و خراپه‌ى تێياندايه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌لكى وريايان بێت . هه‌ر بۆيه له‌م ڕوانگه‌يه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت وريا كردنه‌وه‌ى موسڵمانان له گومڕاكهران و كتێب و بۆچونه‌كانيان له پێويست ترين كاره‌كانه ... ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كاندا ره‌واج ده‌درێت به كتێبێك به‌ناوى (له سايه‌ي قورئاندا ) يان "في ظلال القرآ‌ن" لة نوسيني "سيد قطب...